ئاشتۆن کارته‌ر وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا پاش چه‌ند ڕۆژێـک له وه‌رگرتنی پـۆسته‌که‌ی ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی شـکسـتی کۆتایی به داعش ده‌هێنین.
کارته‌ر که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه له وڵاتی کوه‌یته به مه‌به‌سـتی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری و دیـپلـۆماسی ئه‌مه‌ریکا، ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکای له‌و وڵاته کرد و له‌وێ گوتی" هیچ گومانێـکتان نه‌بێت له‌وه‌ی شـکستی کۆتایی‌یان پـێ‌ده‌هێنین."
پاشان له وه‌ڵامی پـرسیاری یه‌ک له سه‌ربازه‌کان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا واشنتن بیر ڕه‌وانه‌کردنی سه‌ربازی خۆی بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ ده‌کاته‌وه، ئاشتۆن کارته‌ر گوتی " هه‌ر هه‌نگاوێـکی دیکه‌ی له‌شـکری پـێویست به‌وه ده‌کات به شێنه‌یی تاووتوێ بکرێت."
وه‌زیری به‌رگری له بنکه‌ی له‌شـکری عه‌ریفجان ئه‌مه‌ریکایی له‌گه‌ڵ ده‌یان به‌رپـرسی له‌شـکری و دیـپـلۆماسی کۆده‌بێته‌وه، له‌وانه ژنه‌ڕاڵ جه‌یمس تێری به‌رپـرسی هه‌ڵمه‌تی دژی داعش و جه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌ڵێن نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆک ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانان و دانیال ڕۆبشـتاین نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا.
کاربه‌ده‌سـتێـک گوتویه‌تی وه‌زیری به‌رگری خوازیاره به‌شـداربووانی کۆبوونه‌وه‌که پـێکه‌وه تاووتوێی بابه‌ته‌کان بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی پله و پایه بکرێت. کاربه‌ده‌سـته‌که جه‌ختی له‌وه‌ش کرد ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بۆ دانانی سـتراتیژیـیه‌تێـکی نوێ نیـیه بۆ شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڵـکو بۆ زیاتر تێـگه‌یشـتنی ڕه‌وشی ئێسـتایه و هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی عێراق له‌و پـێناوه‌دا و هه‌روه‌ها تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی پشـتیوانیکردنی گرووپه توندڕه‌وه‌کانی لیبیا و میسر و ئه‌فغانسـتان له داعش. کاربه‌ده‌سـته‌که گوتیشی پـێویسته حکومه‌تی عێراق هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ ئه‌وه‌ی سووننه‌کان قایل بکات چه‌ک له دژی داعش هه‌ڵبگرن.