بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌ندامانی باڵای تیمی ئاسایشی نیشتیمانی براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا له‌به‌رده‌م کۆمیته‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات گه‌واهی بده‌ن سه‌باره‌ت به داواکارییه‌که‌ی بۆ به‌کارهێنانی هێز دژ به میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
به‌ڕێز ئۆباما له مانگی ڕابردوودا پێشنیاریکردبوو به ڕێگه‌پێدان به به‌کارهێنانی هێز بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌ڵام به سنووردارکردنی به‌کارهێنانی هێزی زه‌مینی. که ڕێگه‌یان پێنه‌درێت به‌به‌رده‌وام له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی زه‌مینی به‌شداربن.
کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات ئه‌مڕۆ گوێده‌گرن له ئه‌شتۆن کارته‌ر وه‌زیری به‌رگری و جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه و مارتن دیمبسی سه‌رۆکی ستونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌شێکه له پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌ن بۆ ڕێگه‌پێدان به به‌کارهێنانی هێز ، که ده‌بێت هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سینات و نۆینه‌ران په‌سه‌ندی بگه‌ن.
هه‌رچه‌ندێکه پلانه‌که‌ی سه‌رۆك ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی بۆته‌وه له‌لایه‌ن کۆمارییه‌کان بۆ سنووردارکردنی به‌کارهێنانی هێزه‌کانی زه‌مینی، هه‌روه‌ها له لایه‌ن دیموکراته‌کانه‌وه بۆ به‌کارهێنانی هه‌رچ جۆره هێزێکی زه‌مینی.