داعش هێرشێـکی گه‌وره‌ی کردووه‌ته سه‌ر شاری ڕومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای عێراق و 17 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی به ده‌روازه‌کانی شاره‌که‌دا ته‌قاندووته‌وه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هێرشه‌که له کاژمێر 3 ی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه به ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوانه ده‌سـتیپـێـکردووه له‌گه‌ڵ که‌وتنی زیاتر له 150 گولـله خومپاره و موشه‌کی کاتیۆشا به ناوچه جیاجیاکانی شاره‌که.
فالح عیسـاوی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار به ڕادیۆی سه‌وای گوتووه داعش له هه‌موو لایه‌که‌وه هێرشی بۆ شاره‌که بردووه به مه‌به‌ستی داگیرکردنی، به‌ڵام هێزه‌کانی حکومه‌ت توانیویانه ڕووبه‌ڕوویان بـبنه‌وه و ڕێـگه‌یان لێ‌بگرن.
پاشان گوتی پـێشـبینی ده‌کرێت داعش جارێـکی دیکه به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو هێرش بۆ سه‌ر شاره‌که بکاته‌وه، بۆیه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان له شاره‌که داوه.