به‌یان تاهیر که کچێـکی گه‌نجی کورده و خوێندکاری زانکۆی ئه‌مه‌ریکایی له سلێمانیـیه، یه‌کێـک بووه له به‌شـداربووانی پـرۆگرامی نواندن و شانۆ که له لایه‌ن ئاکادیمیای شـانۆگه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست META و دامه‌زراوه‌ی گێڤن سپه‌یسی سـه‌رپه‌رشتی کرابوو.
به‌یان ته‌نها کچه کورد بووه که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌شداری له‌م پـرۆگرامه‌دا کردبوو. بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌شداربووانی پـرۆگرامه‌که له ئه‌بو زه‌بی وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی مانه‌وه بۆ ڕاهێنان له‌سه‌ر فێربوونی ناوندن و کاری شانۆیی له‌گه‌ڵ ئاکته‌ری ئه‌مه‌ریکایی به ناوبانگ گێڤن سپه‌سی.
به‌یان تاهیر له باره‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا قسه‌ی کرد. سه‌ما دزه‌یی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵدا سـازکردووه.