وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت که‌سێـک که سیخوڕی یه‌کێـک له وڵاتانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژی داعشه، یارمه‌تی سێ کچه به‌ریتانیـیه‌که‌ی داوه له تورکیاوه به‌ره‌و سوریا بـپه‌ڕێنه‌وه.
چاویش ئۆغڵو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ یه‌کێـک له که‌ناڵه تورکیـیه‌کان به بێژه‌ره‌که‌ی گوت " ئایا ده‌زانیت کێ یارمه‌تی ئه‌و کچانه‌ی داوه؟ ئه‌و که‌سه ده‌سـتگیرکراوه و ده‌رکه‌وتووه بۆ ده‌زگای موخابه‌راتی یه‌کێـک له وڵاتانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژی داعش کارده‌کات."
گوتیشی وڵاته‌که نه ئه‌مه‌ریکایه و نه وڵاتانی ئه‌وروپایه. باسی له‌وه‌ش کرد هاوتا به‌ریتانیـیه‌که‌ی له‌مه ئاگادارکردووه‌ته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سێ کچی به‌ریتانی ( شه‌میمه ئهلبیجوم 15 سـاڵ، ئه‌میره عه‌باسی 15 سـاڵ، قادیزا سوڵتانه 16 سـاڵ) له 17 ی مانگی دوو به فڕۆکه له له‌ندنه‌وه گه‌یشتنه شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا و پاشان له‌وێوه به پاس هه‌تا نزیک سنووری سوریا ڕۆیشتن و به‌ره‌و سوریا په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ سوریا. ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردووه.