ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ندامه کۆماریـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا نامه‌یه‌کیان بڵاوکردووه‌ته‌وه که تیایدا ئاگاهی به ئێران ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن هه‌ر ڕێـکه‌وتنێـک له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که ته‌نها سه‌رۆک ئۆباما بۆخۆی په‌سه‌ندی بکات، ئه‌وا ڕه‌نگه له پاش جێهێشـتنی بۆ کۆشـکی سـپی له سـاڵی 2017 پوچه‌ڵ بکرێته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه له نامه‌یه‌کدا که له لایه‌ن 47 سیناتۆری کۆماری ئاڕاسته‌ی تاران کراوه، هاتووه " هه‌ر ڕێـکه‌وتنێـک پـێی بگه‌ن له ئه‌نجامی وتووێژه‌کانی ئێسـتای له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و پـێنج زلهێزه‌که‌ی دیکه‌ی جیهان و کۆنگرێس په‌سه‌ندی نه‌کات، ئه‌وا ته‌نها ڕێـکه‌وتنێـکی جێبه‌جێکاری ده‌بێت له نێوان سه‌رۆک ئۆباما و عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران‌دا.
ده‌شڵێن ڕێکه‌وتنه‌که به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی کۆنگرێس، وه‌ها ده‌کات سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌مه‌ریکا بتوانێت هه‌ر کاتێـک بیه‌وێت به خه‌تێـکی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا له 54 سیناتۆری کۆماری و 44 سیناتۆری دیموکرات و 2 سیناتۆری سه‌ربه‌خۆ پـێـکهاتووه.