دادپارێزانی سویدیله له‌نده‌ن ده‌ستیان کردووه به پرسیار و وه‌ڵام کردن له جولیان ئاسانج دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس و پرسیاره‌کان تایبه‌تن به به‌دڕه‌فتاریی سێکسی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی دادپارێز (مارین نی) گوتوویه‌تی ده‌یه‌وێت نمونه‌یه‌کی DNA له به‌ڕیز ئاسانج وه‌ربگرێت.
جولیان ئاسانج له باڵیۆزخانه‌ی ئێکوادۆر ماوه‌ته‌وه له له‌نده‌ن، که له ساڵی 2012 ه‌وه هه‌وڵی داوه له باڵیۆزخانه‌که‌دا وه‌ک په‌نابه‌ر بمێنێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی داگاکانی به‌ریتانیا ئاماژه‌یان به‌وه کردبوو ده‌شێت بدرێته‌وه به وڵاتی سوید له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی سه‌باره‌ت به به‌دڕه‌فتاریی سێکسی هه‌بوون له‌سه‌ری.
ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسه‌ی پێشووی ئوسترالیا ترسی له‌وه‌یه حکومه‌ت سوید بیداته ده‌ست وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که ده‌شێت له ئه‌مریکاش ڕووبه‌ڕووی دادگایی کردن ببێته‌وه به‌هۆی یه‌کێک له گه‌ره‌ترین دزه‌پێکردنی زانیاری نهێنی له مێژووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا.