وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆسنیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی گولـله و ته‌قه‌مه‌نی چه‌کی سووک به عێراق ده‌دات تاوه‌کو یارمه‌تی بدات له شه‌ڕی دژی داعش.
وه‌زاره‌ته‌که ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند قایل بووه نزیکه‌ی 500 تۆن گولـله و ته‌قه‌مه‌نی به عێراق بدات، پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه داوای لێکرابوو بچێته نێو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش.
ئه‌م گولـله و ته‌قه‌مه‌نیـیانه به‌شێـکن له‌و بڕه زۆره‌ی چه‌ک و تهقهمهنیـیهی له شه‌ڕی نێوان سـاڵانی 1992 و 1995 بۆسنیا ماونه‌ته‌وه.
له پاش بیست سـاڵ له ته‌واوبوونی ئه‌و شه‌ڕه، بۆسنیا 16 هه‌زار تۆن گولـله و ته‌قه‌مه‌نی زیاده‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ 40 هه‌زار پارچه چه‌کی جۆراوجۆر، بۆیه بۆسنیا خوازیاره هه‌تا سـاڵی 2020 ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیانه له وڵاته‌که‌یدا نه‌هێڵێت.