کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت شه‌وی یه‌کشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان دوو هێرشی ئاسمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر پاڵاوگه‌یه‌کی نه‌وتی داعش له باکوری وڵاته‌که و له ئاکامدا 30 که‌س کوژراون که ژماره‌یه‌کیان چه‌کداری داعش بوون و ئه‌وانی دیکه‌ش کرێکارانی پاڵاوگه‌که.
ده‌شڵێت ئه‌و پاڵاوگه‌یه ده‌که‌وێته باکوری ڕۆژئاوای شـاری گرده سپـی (تل ابیض) له نزیک سنووری تورکیا.
کۆمه‌ڵه‌که که تۆڕێـکی گه‌وره‌ی چالاکوانان له سوریاوه په‌یوندیـیان پـێوه هه‌یه، ڤیدیۆیه‌کی هێرشه‌که‌ی ده‌سـتکه‌وتووه و بڵاویکردووه‌ته‌وه.