وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌ی 16 که‌سی خه‌ڵکی ئیندۆنیسیایان ده‌ستگیر کردووه که هه‌وڵی بڕینی سنوریان داوه تا بچنه ناو سوریاوه بۆ په‌یوه‌ندی کردن به ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه.
مه‌ولود چاوه‌شئۆغڵو هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتوویه‌تی پۆلیس به شوێن 16 که‌سی تری خه‌ڵکی تری ئیندۆنیسیدا ده‌گه‌ڕا که له تورکیا دیارنه‌مابوون.
ئه‌م قسه‌کردنه‌ی چاوه‌شئۆغڵو یه‌ک ڕۆژ پاش ڕاگهیاندنهکهیهتی سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرکردنی سیخوڕێکی بیانی وه‌ک ده‌گوترێت یارمه‌تی سێ کچی به‌ریتانی داوه تا بچنه ناو سوریاوه و ببنه ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
چاوه‌شئۆغڵو ده‌ڵێت ئه‌و کابرایه‌ی گیراوه خه‌ڵکی سوریایه و کار بۆ ده‌زگای موخابه‌راتی وڵاتێک ده‌کات که ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه، به‌ڵام ناوی وڵاته‌که‌ی ئاشکرا نه‌کردووه.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان له تورکیاوه ده‌ڵێن له‌و 16 که‌سه‌ی ده‌ستگیر کراون یازده‌یان منداڵن .