کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت 10 چه‌کداری بیانی داعش هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان له‌ده‌ستی گروپه‌که‌یان دابوو، به‌ڵام شـکستیان هێناوه و له ئاکامدا 5 چه‌کداریان کوژراون و 5 چه‌کداره‌که‌ی دیکه‌یان ده‌سـتگیرکراون.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت ڕووداوه‌که ڕۆژی شه‌ممه له نزیک شاری ئه‌لبابی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب بووه، کاتێـک ئه‌م 10 چه‌کداره هه‌وڵیان دابوو خۆیان به تورکیا بکه‌ن و له‌وێوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌کانیان، به‌ڵام له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌سـتگیرکراون و ڕه‌وانه‌ی زیندانێـکی نزیک شـاری ئه‌لباب کراون.
له زیندان توانیویانه به‌رپـرسێـکی به‌ندیخانه‌که قایل بکه‌ن و ئه‌ویش چه‌کی داونه‌تێ و ئازادی کردوون. پاشان که‌وتوونه‌ته شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی دیکه داعش و له ئاکامدا پـێنجیان کوژراون و پـێنجیان دهسـتگیرکراونهتهوه. هه‌روه‌ها 4 چه‌کداری دیکه‌ی داعش‌یش له شه‌ڕه‌که‌دا کوژراون.
ده‌ڵێن 10 چه‌کداره‌که ته‌نها یه‌کێـکیان ڕه‌گه‌زنامه‌ی عه‌ره‌بی هه‌بووه و خه‌ڵکی تونس بووه، ئه‌وانی دیکه ڕه‌گه‌زنامه‌یان بیانی بووه.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت پـێشـبینی ده‌کرێت چاره‌نووسی ئه‌و پـێنجهی تریش هه‌ر وه‌کو ئه‌و 120 که‌سه ببێت که پـێشتر هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان دابوو و ئاشکرابوون و ئیعدام کران.