وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌که‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه بۆ چه‌ند ڕۆژێـک به‌رده‌وام ده‌بێت و نه‌ک بۆ چه‌ندان هه‌فته
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا کراوه‌یه بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌و دیالۆگه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێزگرتنی هاوبه‌ش بێت.
په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌و به‌رنوسه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره ئاسایشیه‌ی په‌سه‌ند کردووه که ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر ده‌دات به هێزی پۆلیس بۆ پشکنین و ده‌ستگیرکردن و هه‌روه‌ها ته‌قه کردنیش.
وتووێژکه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران ئه‌مڕۆش هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بن له دوا گه‌ڕی وتووێژه‌کانیاندا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی تاران
گه‌وره ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌کان له عێراق داوای یه‌کگرتوویی ده‌کات له نێوان هێزه‌کانی شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی توندڕه‌وی سوننه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن.
سه‌ربازێک و ئامۆزایه‌کیشی به داڕشتنی پیلانێک گوناهبارکراون که تایبه‌ته به شه‌ڕ کردن بۆ ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و کوشتنی ده‌یان که‌س له دامه‌زراوه له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکادا.
ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ ده‌ڵێت میلیشیا فه‌له‌ستینیه‌کان تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه له شه‌ڕه‌که‌ی ساڵی پاردا له غه‌ززه.
لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات بڕیارێـک په‌سه‌ند بکات بۆ پاراستنی که‌مینه ئاینی و نهژادیـیهکانی له زێدی خۆیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دووچاری ڕیشه‌کێشکردن بوونه‌ته‌وه ، به تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌سـتی داعش
نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی داعش ده‌ڵێت داعش یه‌ک له‌سه‌ر چواری ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌سـتداوه که داگیری کردبوون
داواکارێـکی گشـتی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت یاریده‌ده‌ری فڕۆکه‌وانی فڕۆکه ئه‌ڵمانیـیه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له وڵاته‌که‌یان تێکشکا، به مه‌به‌ست فڕۆکه‌که‌ی خستووه‌ته خوارێ
وه‌زیری وزه‌ی تورکیا تانه‌ر یه‌ڵدز ده‌ڵێت له‌وه‌تای سه‌ره‌تای سـاڵی ڕابردوه‌وه هه‌تا ئێستا عێراق 47 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له ڕێگه‌ی تورکیاوه هه‌نارده‌کردووه که به‌هاکه‌ی نزیکه 3 ملیار دۆلاره
شه‌ڕیکی سه‌خت له ده‌وری شاری ئیدلب له باکوری خۆرئاوای سوریا به‌ڕیوه‌ده‌چێت له‌م ده‌مه‌ی چه‌کداره توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان هه‌وڵی داگیرکردنی شـاره‌که ده‌ده‌ن
هاوپه‌یمانێتی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیکردووه به بۆردومانکردنی شوێنه‌کانی داعش له ناو شاری تکریت له‌سه‌ر داوای حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق که به فه‌رمی داوای پشـتیوانی هێزی ئاسمانی له ئه‌مه‌ریکا کرد
فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه هێرشی ئاسمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه له‌شـکریـیه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی حوسیـیه‌کان له یه‌مه‌ن و زیانی گه‌وره‌یان پێگه‌یاندوون
له‌شکری تورکیا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوانی کورد چه‌ند هێرشێـکی جودایان له دژی یه‌که‌کانی له‌شکر ئه‌نجامداوه که له نزیک سنووری عێراقه‌وه جێگیرن. ده‌شڵێت سه‌ربازه‌کانی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه
حوسیـیه‌کانی یه‌مه‌ن به پاڵپشـتی به‌شێـک له یه‌که‌کانی له‌شـکر توانیویانه شـاری حوته‌ی ناوه‌ندی پارێزگای له‌حج کۆنترۆڵ بکه‌ن له‌گه‌ڵ بنکه‌ی ئاسمانی عهنهد که گه‌ورترین بنکه‌ی له‌شـکریـیه له یه‌مه‌ندا
کارمه‌ندانی به‌هاناچوون و ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان له فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وامن له کۆکردنه‌وه‌ی پاشماوه‌کانی فڕۆکه تێـکشکاوهکهی هێڵی ئاسمانی جێرمه‌ن وێنگز، ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رزایـیه‌کی دورده‌ست له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا که‌وته خوارێ
سه‌رۆک وه‌زیری که‌نه‌دا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌نیازه ئه‌رکه له‌شـکریـیه‌که‌ی له دژی داعش له عێراق درێژبکاته‌وه و هه‌روه‌ها هێرشی ئاسمانیـیه‌کان له دژی داعش سوریاش بگرێته‌وه
فه‌رمانده‌یه‌تی هێزی ئه‌رکی هاوبه‌ش ده‌ڵێت له ماوه‌ی 24 کاژمێری ڕابردوو ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی 14 هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له سوریا و عێراق
له‌شکری تورکیا ده‌ڵێت هێرشێـکی ده‌سـتپـێـکردووه بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات
زیاتر نیشـان بده