نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی داعش ده‌ڵێت داعش یه‌ک له‌سه‌ر چواری ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌سـتداوه که داگیری کردبوون.
جۆن ئاڵن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌مه‌ی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه له کۆنگرێس ڕاگه‌یاند و گوتی هاوپه‌یمانان به هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانیان هه‌زار چه‌کداری داعشیشیان کوشتووه و زۆر شوێنیشیان وێرانکردوون، له‌وانه 23 بنکه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان و ده‌زگای نه‌وت.
پاشان باسی له گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره عێراقیـیه‌کان کرد بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی خۆیان پاش ئه‌وه‌ی ناوچه‌کانیان له داعش ڕزگارده‌کرێن و خزمه‌تگوزاری و ئاسایشیان بۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌وانه چاکردنه‌وه‌ی هێڵه‌کانی کاره‌با و ئاو و لابردنی بۆمبه چێنراوه‌کان.
پاشان سـتایشی وڵاتانی به‌شدار له هاوپه‌یمانێتیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌که‌ی دژی داعش کرد، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی ده‌یبینن له ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کان و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریـیه هه‌واڵگریـیه‌کان به مه‌به‌سـتی بنبڕکردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی داعش و لاوازکردنی توانا له‌شـکریـیه‌کانی.
له وه‌ڵامی پـرسیارێـکی کۆمیته‌که سه‌باره‌ت به چۆنێتی ڕێگه‌گرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له ئه‌مه‌ریکاوه په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردووه، گوتی تێمێـک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کارده‌کات و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک وڵات‌دا هه‌ماهه‌نگی ده‌کات.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش له سوریا، جۆن ئاڵن جه‌ختی له گرنگی مه‌شق و ڕاهێنانی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی ئه‌و وڵاته کرد و هه‌روه‌ها گرنگی به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کان بۆ نه‌هێشـتنی داعش له‌وێش.