وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌که‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه بۆ چه‌ند ڕۆژێـک به‌رده‌وام ده‌بێت و نه‌ک بۆ چه‌ندان هه‌فته.
ڕیاز یاسین ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی به که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی سعودیـیه ڕاگه‌یاند، هاوکاتی به‌رده‌وامبوونی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر حوسیـیه‌کان له وڵاته‌که‌ی. گوتیشی هێشـتا بواری دیالۆگ له‌گه‌ڵ حوسیـیهکاندا ماوه تاوه‌کو به ڕێـکه‌وتنێـکی سیاسی بگه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌و مه‌رجه‌ی دانبنێن به حکومه‌تی شه‌رعی سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادی.
له دووه‌م ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌که به لایه‌نی که‌م له شه‌ش پارێزگا هێرشی ئاسمانی کراون، له سه‌نعای پایته‌خت بۆردومانی بنکه‌کانی پاسه‌وانانی کۆماری کراون که هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆکی پـێشوو عه‌لی عهدبدوڵڵا سـاڵحی هاوپه‌یمانی حوسیـیه‌کانی لێـیه. هه‌روه‌ها بنکه‌ی له‌شکری سهمهع له سه‌نعا که له ژێر کۆنترۆڵی حوسیـیهکانه ئه‌ویش به توندی بۆردوهمانکراوه.
له پارێزگای سه‌عده که زێدی حوسیـیهکانه، هێرشی ئاسمانی کراوه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی گومان ده‌کرێت عبدولمهلیک حوسی ڕێبه‌ری حوسیـیه‌کانی لێبێت. هه‌روه‌ها گۆڕی حسێنی برای که دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌که‌یانه به بۆردومانی فڕۆکه‌کان وێرانکراوه.
هێرشه‌کانی دیکه پارێزگاکانی زاڵع و له‌حه‌ج و مه‌ئریبی گرته‌وه. له‌م هێرشانه‌ش هێزه له‌شـکریـیه‌کانی حوسی و به‌رگری ئاسمانی و بنکه‌ی ڕادار کراونه‌ته ئامانج.
جه‌نه‌ڕاڵی یه‌مه‌نی ساڵح سوبهیحی که سه‌ر به سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌به‌یه به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه له میانه‌ی دوو ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته ئاسـمانیـیه‌که زیاتر له 40% ی به‌رگریـیه ئاسـمانیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی تێـکشکێنراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه که‌شتی جه‌نگی سعودیـیه و میسر له نزیک ته‌نگه‌ی مه‌ئریب بڵاوبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی هاتوچۆی ده‌ریایی له‌و شوێنه سـتراتیژیـیهدا.