فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه هێرشی ئاسمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه له‌شـکریـیه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی حوسیـیه‌کان له یه‌مه‌ن و زیانی گه‌وره‌یان پێ‌گه‌یاندوون.
هه‌ڵمه‌ته‌که به‌ره‌بانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به کاتی یه‌مه‌ن له ژێر ناونیشـانی عاسیفه‌ت ئه‌لحه‌زم (عاصفة الحزم) ده‌سـتپـێکرد. به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له باکوری سه‌نعای پایته‌خت له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بیستراوه و هه‌روه‌ها له نزیک کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تیش.
ده‌شڵێن بنکه‌ی هێزی ئاسمانی دێلمی له سه‌نعای پایته‌خت به ته‌واوی وێرانکراوه و بنکه‌ی ئاسمانی عه‌ند له پارێزگای له‌حه‌چ که ده‌که‌وێته باکوری شـاری عه‌ده‌نی سـتراتیژیـیه‌وه له باشوری وڵاته‌که به چڕی بۆردومانکراوه.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی بنکه‌کانی موشه‌کی به‌رگری ئاسمانی جۆری سام له‌ناوبراون. له ئێسـتادا هێزی ئاسمانی سعودیـیه ئاسمانی یه‌مه‌نی کۆنترۆڵکردووه.
عادل جوبێر باڵیۆزی سعودیـیه له ئه‌مه‌ریکا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌واڵی هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له کاژمێر 7 ی ئێواره به کاتی واشنتن ده‌سـتپـێـکردووه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان کراوه و له پـێش هه‌موویانه‌وه ئه‌مه‌ریکا. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد ئه‌مه‌ریکا له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا به‌شدار نیـیه.
به‌ڵام گوتی 10 وڵات تیایدا به‌شدار‌ن، له‌وانه ژماره‌یه‌کیان وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداون. پاشان باسی له شه‌رعیـیه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌که کرد و گوتی له چوارچێوه‌ی یاساکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌به و به مه‌به‌ستی پاراستنی حکومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌نه له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌ی.
واشنتن لای خۆیه‌وه گوتی به هێزی له‌شکری به‌شداری ناکات، به‌ڵام پشـتیوانی لۆجستی و موخابه‌راتی له هه‌ڵمه‌ته‌که ده‌کات.
میسر و ئوردن و مه‌غریب و سودان و پاکستان ئه‌وانیش پـشـتیوانی له هه‌ڵمه‌ته‌که ده‌که‌ن.