کارمه‌ندانی به‌هاناچوون و ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان له فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وامن له کۆکردنه‌وه‌ی پاشماوه‌کانی فڕۆکه تێـکشکاوه‌که‌ی هێڵی ئاسمانی جێرمه‌ن وێنگز، ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رزایـیه‌کی دورده‌ست له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا که‌وته خوارێ.
لێـکۆڵه‌ره‌وان له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هۆکاری که‌وتنی فڕۆکه‌که بدۆزنه‌وه پاش دۆزینه‌وه‌ی یه‌کێـک له سندوقه ڕه‌شه‌کانی فڕۆکه‌که که تۆمارکراوی ده‌نگی ئه‌و وتووێژانه‌ی تێدایه له نێوان تاقمی فڕۆکه‌که و ناوه‌نده‌کانی کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی ئاسمانی ڕوویانداوه. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک لێکۆڵه‌ر به پـێ گه‌یشـتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که.
کاربه‌ده‌سـتان ئێسـتا ده‌ڵێن فڕۆکه‌که هیچ داوای به‌هاناچوونی نه‌کردبوو به‌ر له‌وه‌ی بکه‌وێته خوارێ، ئه‌مه‌ش به پـێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنێـکی پـێشووی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا که گوتبوی فڕۆکه‌که له کاژمێر 10:45 ی به‌یانی په‌یامی داوای به‌هاناچوونی ناردبوو.
بێرنارد کازنۆڤ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی چوارشه‌ممه به ڕادیۆ RTL ی گوت " ئه‌و سندوقه ڕه‌شه‌ی دۆزراوه‌ته زیانی پـێگه‌یشتووه و ئێسـتا کارده‌کرێت بۆ چاکـکردنه‌وه‌ی تاوه‌کو تۆمارکراوه ده‌نگیـیه‌کانی ناو فڕۆکه‌که‌ی لێ ده‌ربهێنن و هۆکاری ئه‌م کاره‌ساته بزانن."
گوتیشی پارچه‌کانی فڕۆکه‌که هه‌مووی له شوێنێـکدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه فڕۆکه‌که له ئاسـماندا نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری ڕوودانی کاری تێرۆرسـتی له نێو فڕۆکه‌که‌دا دورده‌خاته‌وه.
بڕیاره ئێواره‌ی چوارشه‌ممه لێکۆڵه‌ره‌وانی به‌شی هاتوچۆی ئاسمانی فڕۆکه‌ی سیڤیل له فه‌ڕه‌نسا کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که سـازبکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی جێرمه‌ن وینگز ژماره‌یه‌ک گه‌شتی ئاسمانی خۆی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـک له تاقمی فڕۆکه‌کانی گوتویانه نایانه‌وێت له‌م دۆخه‌دا گه‌شت بکه‌ن. کۆمپانیاکه داواکه‌ی په‌سه‌ندکردوون و ده‌ڵێت له داوای ئه‌م کارمه‌ندانه‌ی تێده‌گات.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ڕۆژی چوارشه‌ممه فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا و ماریانۆ ڕاخۆی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسپانیا سه‌ردانی شوێنی که‌وتنی فڕۆکه‌که بکه‌ن.
ئه‌م ڕووداوه گیان له‌ده‌سـتدانی 150 که‌سی نێو فڕۆکه‌که‌ی لێکه‌وته‌وه، له‌وانه 6 که‌سیان تاقمی فڕۆکه‌که بوون. 144 سه‌رنشینه‌که‌ش هه‌تا ئێسـتا زانراوه 72 که‌سیان ئه‌ڵمانی بوون که 16 یان خوێندکاری قۆناغی ئاماده‌یی بوون و به گه‌شتێـکی خوێندنگه‌که‌یان له ئیسپانیا بوون. 49 سه‌رنشینیش ئیسپانی بوون، 3 به‌ریتانی، 2 ئه‌مه‌ریکایی، 2 ئێرانی، 2 ئوسترالی، 2 ئه‌رجه‌نتینی، 2 فه‌نزوێلی، هۆڵه‌ندیـیه‌ک، کۆڵۆمبیه‌ک، مه‌کسیکیـیه‌ک، ژاپـۆنیـیه‌ک، دانیمارکیـیه‌ک، به‌لجیکیـیه‌ک، ئیسرائیلیـیه‌ک.
دوو له قوربانیـیه‌کان منداڵی ساوا بوون، هه‌روه‌ها دوو گۆرانیبێژی ئۆپێراشیان له نێودا بووه، دوو مامۆستا که له‌گه‌ڵ 16 خوێندکاره ئه‌ڵمانیـیه‌که‌دا بوون، دوو ئێرانیـیه‌که‌ش ڕۆژنامه‌وان بوون.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌وانه‌ی له ڕووداوه‌که ڕزگاریان بووه، ئه‌ندامانی تیپـی تۆپی پـێی داڵ کوردی سوید بوون که وه‌کو ده‌ڵێن له دوایـین سـاتدا ڕایان گۆڕیوه و به‌و فڕۆکه‌یه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا نه‌ڕۆیشتوون.