گه‌وره ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌کان له عێراق داوای یه‌کگرتوویی ده‌کات له نێوان هێزه‌کانی شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی توندڕه‌وی سوننه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن.
ئه‌م داوایه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی پاش کشانه‌وه‌ی هێزێکی سه‌ره‌کی شیعه‌کان بوو له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بۆ ڕزگارکردنی شاری تکریت له ئارادایه، وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێک به‌رامبه‌ر هێرشه ئاسمانیه‌کانی ئه‌مریکا بۆسه‌ر مۆڵگاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له تکریت و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری.
ئه‌م هێزه‌ی شیعه‌کان کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی ده‌کات.
ئه‌حمه‌د ئه‌لسافی، ده‌مڕاستی ئایه‌توڵا سیستانی ده‌ڵێت هاوکاری له نێوان له‌شکری عێراق و میلیشیا شیعه‌کان و عه‌شره‌ته‌کانیش پێویسته بۆ سه‌رکه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی تکریت و هه‌روه‌هاش بۆ شکست پێهێنانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ک له میلیشیا شیعه‌کان بایکۆت کردنی خۆیان ڕاگه‌یاند له ئۆپه‌راسیۆنی تکریتدا پاش ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌شداریکرد له شه‌ڕی تکریتدا له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراق.