ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ ده‌ڵێت میلیشیا فه‌له‌ستینیه‌کان تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه له شه‌ڕه‌که‌ی ساڵی پاردا له غه‌ززه.
ئه‌م گوناهبارکردنه پاش چه‌ند مانگێک دێت له گوناهبارکردنێکی هاوشێوه‌ی ئیسرائیل.
ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ له ڕاپۆرته نوێیه‌که‌یدا ده‌ڵێت میلیشیا فه‌له‌ستینیه‌کان له‌وانه حه‌ماس خه‌ڵکی سیڤیڵی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیشیان کوشتووه له‌و هێرشه ڕۆکێتی و خومپاره‌ییه‌ی کردویانه .
کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵیان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشتر ئیسرائیل نکوڵی له گوناهبارکردنی ده‌کرد به تاوانی جه‌نگ.
ساڵی پار له ماوه‌ی په‌نجا ڕۆژی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس زیاتر له 2200 فه‌له‌ستینی و 72 ئیسرائیلیش کوژران و خه‌ڵکی سیڤیڵیش له نێو کوژراوه‌کاندا بوون.