شه‌ڕیکی سه‌خت له ده‌وری شاری ئیدلب له باکوری خۆرئاوای سو‌ریا به‌ڕیوه‌ده‌چێت له‌م ده‌مه‌ی چه‌کداره توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان هه‌وڵی داگیرکردنی شـاره‌که ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێزێکی گه‌وره له گروپه ئیسلامیـیه‌کان له قه‌راغ شاری ئیدلب چوونه‌ته پـێشێ، که بریتین له به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده و ئه‌حراری شام و جوند ئه‌لئه‌قسا، له مێژه‌وه کۆنتڕۆڵی ژماره‌یه‌کی زۆری گوند و شارۆچکه‌یان له ده‌وری شا‌ره‌که‌دا کردووه، به‌ڵام هێزه‌کانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د شاره‌که‌یان کۆنترۆڵکردووه.
ڕێکخراوی سو‌ریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت چه‌کداران ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر به‌لایه‌ن که‌م 17 خاڵی پشکنین و بنکه‌ی له‌شکری هێزه‌کانی حکومه‌تی سو‌ریا. ده‌شڵێن له ماوه‌ی 24 کاژمێری ڕابردوودا به لایه‌ن که‌م 11 سه‌ربازی حکومه‌ت و17 چه‌کداری گروپه ئیسلامیـیه‌کان کوژراون.
شه‌وی چوارشه‌ممه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سو‌ریا ڕایانگه‌یاند هێزه‌کانی حکومه‌ت به ده‌یه‌ها تێروریستانیان له به‌ره‌ی خۆرئاوای ئیدلب کوشتووه.