وتووێژکه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران ئه‌مڕۆش هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بن له دوا گه‌ڕی وتووێژه‌کانیاندا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی تاران، هاوکاتی نزیک بوونه‌وه له دوا واده که 31 ی ئه‌م مانگه‌یه بۆ گه‌یشتن به کڵێشه‌ی ڕێکه‌وتن.
جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵله‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانداله لۆزان کۆبۆته‌وه.
هه‌ردوو دیپلۆمات ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش کۆبووبوونه‌وه و گه‌شبینی خۆشیان ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی ده‌شێت بگه‌نه ڕێکه‌وتن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناڕه‌زایی وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر هێرشه ئاسمانیه‌کانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه له یه‌مه‌ندا، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه نابنه به‌شێک له دانوستاندنه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
گه‌وره دیپلۆماتانی پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌شداربن له‌م وتووێژانه‌دا هاوکاتی هه‌روادێ و نزیک بوونه‌وه له‌و دوا واده‌یه‌ی دانراوه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێرانڕۆژی پێنج شه‌ممه گوتوویه‌تی نامه‌یه‌کی ناردووه بۆ شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان و ڕاڤه‌ی هه‌ڵوێستی ئێرانی کردووه له‌سه‌ر دۆسێی ناو‌کی و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی له دانوستاندنه‌کاندا هاتونه‌ته ئاراوه.
کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ده‌ست گه‌یشتنی ئه‌و نامه‌یه‌یان پشتڕاست کردۆته‌وه، به‌ڵام باسیان له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی نه‌کردووه.
به‌ڕێز ڕۆحانی له تویته‌ر نوسیویه‌تی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی چین و ڕوسیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا کردووه و جه‌ختی کردۆته‌وه له‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت سزا ناڕه‌واکانی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر ئێران ده‌بێت هه‌ڵبگیرێن.