سه‌ربازێک له هێزی پاسه‌وانی نیشتیمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئامۆزایه‌کیشی به داڕشتنی پیلانێک گوناهبارکراون که تایبه‌ته به شه‌ڕ کردن بۆ ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و کوشتنی ده‌یان که‌س له دامه‌زراوه له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکادا.
ئه‌م دوو گومانباره ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریکاییان هه‌یه و دانیشتووی شاری (ئۆرورا) ن له ستانی ئیله‌نۆی، به پیلانگێڕان بۆ پشتیوان کردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ڕێی دابینکردنی که‌ره‌سته و که‌ل و په‌له‌وه بۆ ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه گوناهبارکراون.
حه‌سه‌ن ئیدمۆندس، سه‌ربازه و ته‌مه‌نیشی 22 ساڵه له فڕۆکه‌خانه‌ی میدوه‌ی له شاری شیکاگۆدرهنگانێکی رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستگیرده‌کرێت به‌ر له‌وه‌ی بڕوات به‌ره‌و وڵاتی میسر.
جۆناس ئێدمۆنس که ئامۆزای سه‌ربازه‌که‌یه و ته‌مه‌نی 29 ساڵه له ماڵه‌که‌ی خۆیدا گیراوه.
ئه‌گه‌ر هاتوو له دادگا به تاوانبار دانران ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزای 15 ساڵ زیندانیکردن و هه‌روه‌هاش 250 هه‌زار دۆلار سزای دارایی ده‌بنه‌وه.