له‌شکری تورکیا ده‌ڵێت هێرشێـکی ده‌سـتپـێـکردووه بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات.
له‌شکر ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بڵاویکرده‌وه، نووسیویه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 5 تیمی بۆ ناوچه‌ی شه‌مره‌خی پارێزگای ماردین ڕه‌وانه‌کردووه، پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌که ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها له‌شکر ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاژانسی فوراتی نزیک له په‌که‌که هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی هێرشه‌که ناوچه‌کانی (گۆلکێ، خندرس، بیرینیه) ی گرتووه‌ته‌وه و هێزه‌کانی حکومه‌تیش بریتین له تیمی تایبه‌ت و له‌شکر و چه‌کدارانی سه‌ر به حکومه‌ت. ده‌شڵێت ئه‌و هێزانه چه‌ک و ئامێره له‌شـکریـیه‌کانیان له ناوچه‌که دامه‌زراندووه.