دەسەڵاتدارانی عێراق خاڵی سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ ئوردن داخست، دەڵێن بۆ ڕێگەگرتنە لەوەی چەکدارانی داعش سەرانە وەربگرن لەو شۆفێرانەی لەو خاڵەوە هاتووچۆ دەکەن
هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانیویانە چەکدارانی داعش لە شاری حەسەکە گەمارۆ بدەن و لە ئێستادا شەڕێـکی قورس لە ناوچەکە بەرپابووە
وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێت وڵاتەکەی لە چەند هەفتەی داهاتوو فڕۆکەیەکی دیکەی سیخوڕی بۆ سەر ئاسمانی عێراق و سوریا ڕەوانە دەکات بە مەبەستی بەشداریکردن لە شەڕی دژی داعش
وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت بە هێرشی ئاسمانی لە پارێزگای ئەنبار دەیان چەکداری داعش کوژراون و هەروەها چەندان ماشێن و ئۆتۆمبیلیش تێـکشکاون
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت توانیویەتی 94 حاڵەتی لە خاچدان و دەسـتگیرکردن لە نێو قەفەسی ئاسن و جەڵدکردن تۆماربکات کە داعش لە بەرامبەر خەڵکی ئەنجامیداون لە میانەی مانگی ڕەمەزاندا لەو ناوچانەی داگیریکردوون. دەشڵێت 5 لەو قوربانیـیانە منداڵبوون و دووانیان پـیاوی بە تەمەن بوون. گوناهەکەشیان خواردن بووە لە ڕەمەزاندا
چەند سەرچاوەیەک بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسـیان گوتووە فڕۆکەیەکی جەنگی نەناسراو بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێـنجشەممە بۆردومانی چەکدارانی گروپی شەبابی سەر بە ئەلقاعیدەی لە باشوری سۆماڵ کردووە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشـکی سـپی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ سـازکرا لە بارەی ئەو ڕێکەوتنەی ڕۆژی سێشەممە لە نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران مۆرکرا
لەشکری لوبنان دەڵێت هێزەکانی دەسـتیانگرتووە بەسەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە دۆڵی بیقاع لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە لەو کاتەی هەوڵدراوبوو بەرەو دیوی سوریا بـبرێت
وهزیری گهشتیاری و ئاسهواره مێژووییهکانی عیراق دهڵێت 500 پارچه ئاسهواری مێژویی گهڕاندراونەتهوه بۆ مۆزهخانهی نیشتیمانی عێراق ، که لهلایهن هێزێـکی کۆماندۆسی لهشکری ئهمهریکا له سوریا دۆزرابوونهوه
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ HRW دەڵێت هێزە کوردیـیەکان لە سوریا بەردەوامن لە بەکارهێنانی منداڵان وەکو سەرباز، هەرچەندە سـاڵێـک لەمەوبەر بەڵێنیان دابوو ئەو کارە ڕابگرن
هێڵی ئاسمانی ئیمارات دەڵێت دەسـتدەکاتەوە بە گەشـتە ئاسمانیـیەکانی بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردسـتانی عێراق، ئەمەش پاش ئەوەی دڵنیا بووە لەوەی مەترسی داعش بۆ سەر فڕۆکەکانی نیـیە
براک ئۆباما سهرۆکی ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمهریکا ڕۆژی سێشهممه وتارێـکی پـێشکهشکرد له پاش ئهوهی زلهێزانی جیهان و ئێران بهو ڕێکهوتنه کۆتایییه گهیشتن که له مێژهوه چاوهڕێ دهکرا
پاش دەیان گەڕی دانوسـتاندن و وتووێژ لە نێوان دیپـلۆماتان و شارەزایان لە وڵاتانی زلهێزی جیهان و ئێران، ڕێکەوتنی کۆتایی لەسەر بەرنامە ناوکیـیەکەی ئێران مۆرکرا
کۆشـکی سـپـی دەڵێت وتووێژەکانی نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران لە ڤیەنـنا بەرەوپـێشچوونێـکی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هێشـتا چەند بابەتێـک ماونەتەوە کە هێشـتا لەسەریان ڕێـکنەکەوتوون
سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت حکومەتەکەی بەردەوام دەبێت لە کارەکانی بۆ دروسـتکردنی بەنداو و ڕاکێشانی چادە و بان لە ناوچە کوردیـیەکانی وڵاتەکەی
چالاکوانان لە سوریا دەڵێن لە ئاکامی بۆردومانکردنی فڕۆکەکانی حکومەت بۆ سەر ناوچەیەکی ژێر دەسـتی داعش لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب بە لایەنی کەم 13 کەس کوژراون کە منداڵێـک و 6 ژن لە نێویاندان
عێراق دەڵێت هەڵمەتی ڕزگارکردنی پارێزگای ئەنباری لە داعش دەسـتپـێـکردووە و ئێستا هێزەکانی لە پـێشڕەویدان و توانیویانە شاری فەلـلوجە گەمارۆ بدەن
سەرۆک ئۆباما گوتی ڕێکەوتنەکە لەسەر بنچینەی پشـکنین و لێکۆڵینەوە دانراوە نەک لەسەر متمانەیی، هوشیاری ئەوەشی دا بۆی هەیە سزاکان سەرلەنوێ بەسەر ئێراندا پسەپێنرێنەوە ئەگەربێت و ڕێز لە ڕێکەوتنەکە نەگرێت
هەردوو حکومەتی ئەمەریکا و ئیمارات پـێـکەوە ناوەندێـکیان دامەزراندووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بیروباوەڕ و پرۆپاگەندەکانی داعش لەسەر ئنتەرنێت
وەزارەتی ناوخۆی تونس دەڵێت هێزەکانی ئاسایش لە هەڵمەتێـکیاندا لە ناوچەیەکی ناوەڕاستی وڵات 5 چەکداری تێرۆرستیان کوشتووە
زیاتر نیشـان بده