Accessibility links

هێڵی ئاسمانی ئیمارات دەسـتدەکاتەوە بە گەشتەکانی بۆ هەولێر


هێڵی ئاسمانی ئیمارات دەڵێت دەسـتدەکاتەوە بە گەشـتە ئاسمانیـیەکانی بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردسـتانی عێراق، ئەمەش پاش ئەوەی دڵنیا بووە لەوەی مەترسی داعش بۆ سەر فڕۆکەکانی نیـیە.

شێخ ماجد ئەلمعەلا بەرپرس لە هێڵی ئاسمانی ئیمارات ڕۆژی چوارشەممە گوتی لە ماوەی ڕابردوو چاودێری ڕەوشەکەیان لە باکوری عێراق کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کەوا مەرجەکانی کۆمپانیاکەیان بۆ سەلامەتی فڕۆکەکانیان لەوێ هەیە، بۆیە بڕیاریان داوە لە 15 ی مانگی هەشتەوە دەسـتبکەنەوە بە گەشتە ئاسمانیـیەکانیان بۆ هەولێر.

کۆمپانیاکە دەڵێت هەر چوار گەشتەکەی لە هەفتەیەکدا دەسـتپـێبکاتەوە، بەڵام گۆڕان لە ڕێگەکەیان دەکات، ئەمەش کاتی گەشتەکان زیادەکات.

گەشتەکانیش ڕۆژانی شەممە و دووشەممە و سێشەممە و پـێنجشەممە دەبن.

هەروەها فڕۆکە بارهەڵگرانیشی دەستدەکەنەوە بە گەشتەکانیان.

جێی وەبیرهێنانەوەیە هێڵی ئاسمانی ئیمارات لەوەتای مانگی سێـیەوە گەشتەکانی بۆ هەولێر ڕاگرت و هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ خراپی باری ئاسایشی ناوچەکە.

XS
SM
MD
LG