Accessibility links

سەرۆک ئۆباما ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران لەسەر بنچینەی پشـکنین و لێکۆڵینەوەیە نەک متمانەیی


سەرۆک ئۆباما گوتی ڕێکەوتنەکە لەسەر بنچینەی پشـکنین و لێکۆڵینەوە دانراوە نەک لەسەر متمانەیی، هوشیاری ئەوەشی دا بۆی هەیە سزاکان سەرلەنوێ بەسەر ئێراندا پسەپێنرێنەوە ئەگەربێت و ڕێز لە ڕێکەوتنەکە نەگرێت.

سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە لە کۆشـکی سـپی ئەمەی ڕاگەیاند پاش ئەوەی وەزیرانی دەرەوەی زلهێزانی جیهان و ئێران لە ڤیەنـنا ڕێکەوتنی کۆتایی‌یان لەسەر بەرنامە ناوکیـیەکە واژووکرد.

سەرۆک ئۆباما گوتیشی دیـپلۆماسیـیەتی ئەمەریکا دەتوانێت گۆڕانکاریـیەکی ڕاستەقینە بکات، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ڕێـکەوتنە ناوکیـیەکە لەگەڵ ئێران لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندیـیەکان هەڵدەداتەوە.

پاشان بەڵێنی دا درێژە بە سیاسەتی کردنەوە بە ڕووی ئێراندا بدات لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتری و گوتی ڕێکەوتنەکە بوار بەوە دەدات بە ئاڕاستەیەکی نوێدا بڕۆین.

بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەم ڕێکەوتنە کۆتایی بە هەموو ناکۆکیـیەکان لەگەڵ ئێراندا ناهێنێت.

XS
SM
MD
LG