Accessibility links

ڕەنگە وتووێژەکانی نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران درێژبکرێنەوە

کۆشـکی سـپـی دەڵێت وتووێژەکانی نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران لە ڤیەنـنا بەرەوپـێشچوونێـکی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هێشـتا چەند بابەتێـک ماونەتەوە کە هێشـتا لەسەریان ڕێـکنەکەوتوون.

جۆش ئێرنست گوتەبێژی کۆشـکی سـپی ئەمڕۆ دووشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی لەوانەیە وتووێژەکان بۆ ڕۆژێـکی دیکە درێژبکرێنەوە.

گوتیشی سەرۆک ئۆباما داوای لە تیمی وتووێژەکاری ئەمەریکایی کردووە لە ڤیەنـنا بمێنەوە، هەتا ئەو کاتەی وتووێژەکان بەرەو باشی دەڕۆن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG