Accessibility links

عێراق خاڵی سنووری خۆی لەگەڵ ئوردن دادەخات


دەسەڵاتدارانی عێراق خاڵی سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ ئوردن داخست، دەڵێن بۆ ڕێگەگرتنە لەوەی چەکدارانی داعش سەرانە وەربگرن لەو شۆفێرانەی لەو خاڵەوە هاتووچۆ دەکەن.

عەمید سەعد مەعەن گوتەبێژی فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق ڕۆژی پـێـنجشەممە ڕایگەیاند خاڵی سنووری ترێبیل هەتا کاتێـکی نادیار دادەخرێت، ئەمەش بۆ ڕێگەگرتنە لەوەی داعش سوود لەو ڕێگەیە وەربگرێت و شۆفێرەکان هەراسان بکات. گوتیشی هەر کاتێـک دۆخی ناوچەکە ئاسایی بووەوە، ئەوا خاڵە سنووریـیەکە دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خاڵە سنووریـیەکانی عێراق ئەویش لای خۆیەوە هەواڵی داخستنی دەروازەی ترێبیلی ڕاگەیاند و گوتی هەرچی ئەو بارانەی بڕیاربووە لەو دەروازەیەوە بێنە ناو عێراقەوە بەرەو دەرەوازی عەرعەری سعودیـیە دەبرێن تاوەکو لەوێوە بەرەو وڵات بهێنرێن.

جێی ئاماژەیە دەروازەی ترێبیل تاکە خاڵی سنووری نێوان عێراق و ئوردنە و ساڵانە ئوردن دەستکەوتێـکی دارایی باشی لێوەی دەبێت، بۆیە داخستنی کاریگەری خراپی لەسەر ئابوری ئوردن دەبێت.

XS
SM
MD
LG