هەردوو حکومەتی ئەمەریکا و ئیمارات پـێـکەوە ناوەندێـکیان دامەزراندووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بیروباوەڕ و پرۆپاگەندەکانی داعش لەسەر ئنتەرنێت.
ڕۆژی چوارشەممە لە شاری ئەبو زەبی پایتەختی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب بارەگای سەنتەری سەواب Sawab یان "الصواب" کرایەوە بە ئامادەبوونی ڕیچارد ستێنگڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری پەیوەندیـیە گشـتیـیەکان.
لە ئێسـتادا سەنتەرەکە لە ڕێگەی تویتەر و یوتیوبەوە دەسـتی بە کارەکانی کردووە و چاوەڕواندەکرێت لەم نزیکانە ماڵپەڕ و فەیسبوکیش بکاتەوە.
کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلحوڕە لەم بارەیە و شەڕی دژی تێرۆر و داعش چاوپـێکەوتنێـکی لەگەڵدا سـازکردووە. بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا چاوپـێـکەوتنەکەی بە کوردی ئامادەکردووە.