وه‌زیری گه‌شتیاری و ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی عیراق ده‌ڵێت 500 پارچه ئاسه‌واری مێژویی گه‌ڕاندراونەته‌وه بۆ مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی عێراق ، که له‌لایه‌ن هێزێـکی کۆماندۆسی له‌شکر‌ی ئه‌مه‌ریکا له سوریا دۆزرابوونه‌وه له میانه‌ی هەڵمەتەکەی مانگی پـێنجدا، ئەوەی تیایدا سەرکردەیەکی داعش بە ناوی ئەبو سەیاف کوژرا.
عادل فه‌هه‌د ئه‌لشرشاب هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا که ده‌سه‌ڵاتداران هه‌موو پارچه دزراوه‌کانی تریش ده‌دۆزنه‌وه و ده‌یگێڕنه‌وه بۆ عێراق. ناوبراو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند له‌و ده‌مه‌ی پارچه دۆزراوه‌کان له ڕێی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه نیشان‌دران.
جێی ئاماژه‌یە زۆربه‌ی پارچه مێژووییه‌کانی عێراق له میانه‌ی ڕزگارکردنی عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه له مۆزه‌خانه‌ی به‌غدا له کاتی تاڵانکارییه‌کانی ئه‌و ده‌مه‌دا دیارنه‌ماون. له دواییه‌دا که‌وتبوونه ده‌ستی داعشه‌وه و له عێراقه‌وه به‌ره‌و سوریا به قه‌چاغ براون.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه داعش هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری ئاسەواری مێژوویی له عێراق و سوریا تێکشکاند و وێرانکرد لەو ناوچانەی داگیریکردوون، ئەمەش وه‌کو به‌شێک له هه‌وڵه‌کانی بۆ لەناوبردنی هەر چ شتێـک کە بە نائیسلامی ناودێری دەکەن.