سەرەتا گوتەبێژێـکی تاڵیبانی پاکسـتان بەرپـرسیارێتی گروپەکەیانی لە هێرشەکە ڕاگەیاند، بەڵام دواتر گوتەبێژێـکی دیکەیان ڕەتی کردەوە ئەوان لە پشـت هێرشەکەوە بووبن و گوتی ئیسلام هێرشی لەو جۆرە ڕەتدەکاتەوە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی Amnesty International دەڵێت هێزەکانی پـێشـمەرگەی هەرێمی کوردسـتانی عێراق و میلیشیا کوردیـیەکان لە باکوری عێراق هەزاران ماڵیان بە شۆڤڵ و ئاگر وێرانکردووە
ڕێبەری پارتی سەرەکی ئۆپـۆزسیۆنی تورکیا جارێـکی دیکە سەرۆکی وڵاتەکەی بە دیکتاتۆر ناودێرکرد، ئەمەش سەرەڕای ئەو سکاڵایەی لەسەری تۆماکراوە بەهۆی لێدوانێـکی هاوشێوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا
ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزە International Energy Agency پـێشبینی دەکات نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان هەتا کۆتایی ئەمساڵی 2016 بە کەمی بمێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی گەڕانەوەی ئێران بۆ نێو بازاڕی نەوتدا
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا سبەی چوارشەممە لە فەڕەنسا کۆدبێتەوە بە مەبەستی تاووتوێکردنی چۆنێتی چڕکردنەوەی هەڵمەتە لەشکریـیەکەیان لە دژی داعش
مەغریب دەڵێت کەسێـکی بەلجیکی بە ڕەچەڵەک مەغریبی دەسـتگیرکردووە کە پەیوەندیـیەکی ڕاستەوخۆی هەبووە بە ژمارەیەک لە ئەنجامدەرانی هێرشە تێرۆرستیـیەکانی مانگی یازدەی ساڵی ڕابردووی سەر پاریس
عەمید سەعەد مەعەن گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا گوتی ئەم سێ کەسە کە ڕەگەزنامەی ئەمەریکاییشیان هەیە، لەو کاتەدا ڕفێندراون کە لە گەڕەکی سحەی ناوچەی دۆرە لە ئەپارتمانێـکی گومانلێکراودا بوون
دەزگاکانی ڕاگەیاند لە تورکیا دەڵێن ژمارەی ئەو کەسە ئاکادیمیـیانەی هێزەکانی حکومەتی وڵاتەکەیان دەسـتگیریان کردوون لەسەر مۆرکردنی ئەو یاداشتنامەیەی داوای ڕاگرتنی شەڕ لە ناوچە کوردیـیەکان دەکات، گەیشتووەتە 27
لە شەشەمین ڕووبەڕووبوونەوەی تەلەفیزیۆنی نێوان کەسایەتیـیە کۆماریـیەکانی خوازیارن ببنە کاندیدی پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، جارێکی دیکە بابەتە ناوخۆیی و دەرەکیـیەکان خرانەوە بەرباس و مشتومڕی نێوان دۆناڵد ترەمپ و تێد کروز توندتربوون
سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردوو لەشکری وڵاتەکەی لە چەند ناوچەیەکی عێراق و سوریا لە داعشیان داوە و لە ئاکامدا نزیکەی 200 چەکداری داعش کوژراون
کاربەدەسـتانی پـۆلیسی ئەندەنوسیا دەڵێن تێرۆرستانی سەر بە داعش هێرشی چەکداریـیان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەک لە ناوەندی جاکارتای پایتەخت و لە ئاکامدا پـۆلیسێـک و هاوڵاتیـیەکی کەنەدی گیانیان لەدەسـتداوە و 17 کەسی دیکە برینداربوون کە یەکێـکیان هۆڵەندیـیە
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی خۆی بۆ شکستهێنان بە داعش، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەم ڕێکخراوە نمونەی خراپکاریـیە و هیچ پەیوەندیـیەکی بە ئاینی ئیسلامەوە نیـیە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی Amnesty International دەڵێت عەرەبستانی سعودیە خانمێکی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤی دەسـتگیرکردووە و ئەمەش پاشگەزبوونەوەیەکی نوێ و مەترسیداری ئەو وڵاتەیە لە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤدا
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سوپاسی ئێرانی کرد لەسەر ئازادکردنی ئەو 10 دەریاوانەی هێزی دەریایی ئەمەریکا، ئەوانەی ڕۆژی سێشەممە بە هەڵە چووبوونە نێو ئاوەکانی ئێرانەوە و لە لایەن هێزێکی دەریایی ئێرانەوە دەسـتگیرکران
سهرۆک ئۆباما شهوی سێشهممه دوایـین وتاری سـاڵانهی خۆی پـێشـکهشکرد وهکو سهرۆکی ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمهریکا و تیایدا باسی کۆمهڵێـک بابهتی گرنگی پهیوهست به ئابوری و باری ژیان و گوزهرانی خهڵکی ئهمهریکا کرد
بەهای نەوتی خاوی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێـکی هاتە خوار 30 دۆلار ، ئەمەش یەکەم جارە لە ماوەی زیاتر لە 12 سـاڵدا بەو شێوەیە هەرزان ببێت
ڕێکخەری کاروباری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕەخنە لە سەرۆکی ئەمەریکا دەگرێت و دەڵێت پـێی وانیـیە مێژوو لە سەرۆک ئۆباما خۆشببێت، چونکە لە ڕێبازی خۆی بەرامبەر سوریا پاشگەزبووەتەوە و لەگەڵ ڕووسیادا نەرمبووەتەوە
سەرۆکی تورکیا دەڵێت کەسێـکی بە ڕەچەڵەک سوری تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی ئستەنبوڵی ئەنجامداوە، ئەوەی بووەتە مایەی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس، لەوانە ژمارەیەکیان گەشتیاری بیانین
بەرپـرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت یەکێـتیـیەکەیان هیچ خشتەیەکی کاتی دیارکراوی نیـیە بۆ لابردنی سزاکانی سەر ئێران و ڕەنگە ئەم هەنگاوە لەم زووانە بنرێت
کاربەدەسـتانی لە عێراق دەڵێن ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵێـک لە بەغدای پایتەخت و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 10 گیانیان لەدەسـتداوە و 27 کەسی دیکە برینداربوون
زیاتر نیشـان بده