Accessibility links

نرخی بەرمیلێـک نەوتی خاو گەیشتە خوار 30 دۆلار


بەهای نەوتی خاوی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێـکی هاتە خوار 30 دۆلار ، ئەمەش یەکەم جارە لە ماوەی زیاتر لە 12 سـاڵدا بەو شێوەیە هەرزان ببێت.

بەشی ئابوری ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت نەوتی ڕۆژئاوای تەکساس ئەمڕۆ بۆ 29.93 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێـک دابەرزی. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەوەتای مانگی دوازدەی سـاڵی 2003 وە ئەم نرخە نزمە نەبووە. بەڵام لە دواییدا بڕێـک بەرزبووەوە و گەیشتە 30.53 دۆلار.

شارەزایان دەڵێن زۆربوونی هەناردەی نەوت و خاوبوونەوەی ئابوری چین دوو هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوتن، هەورەها بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش ئەویش هۆکارێـکی دیکەیە.

XS
SM
MD
LG