Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی سەر ئەندەنوسیا ڕادەگەیەنێت


کاربەدەسـتانی پـۆلیسی ئەندەنوسیا دەڵێن تێرۆرستانی سەر بە داعش هێرشی چەکداریـیان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەک لە ناوەندی جاکارتای پایتەخت و لە ئاکامدا پـۆلیسێـک و هاوڵاتیـیەکی کەنەدی گیانیان لەدەسـتداوە و 17 کەسی دیکە برینداربوون کە یەکێـکیان هۆڵەندیـیە.

هێرشەکە بەیانی ئەمڕۆ پـێـنجشەممە لە ناوچەیەکی گرنگی شارەکە دەستیپـێکرد کە نزیکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی و چەند باڵیۆزخانەیەکی وڵاتان، لەوانە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکان بۆ نزیکەی 3 کاژمێر شەڕە تەقە لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و هێرشبەرەکان بەردەوام بوو لە نزیک قاوەخانەیەکی ستارباکس و مۆڵێـک. کاربەدەسـتان دەڵێن 7 تێرۆرست بوون، پـێنجیان کوژراون و دووانەکەی دیکەیان دەسـتگیرکراون.

گەواهیدەرانیش دەڵێن شەڕەکان لە سەر جادەکانی ناوچەکە بوون و هەروەها لە ناو سینەمایەکدا. دەشڵێن گوێـیان لە دەنگی 6 تەقینەوە بووە، یەکێـکیان لە نێو قاوەخانەکەی ستارباکسدا بووە.

داعش لای خۆیەوە لە ڕێگەی دەزگا ڕاگەیاندنەکەیەوە کە ناوی ئەعماقە بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.

پـێشتر سەرۆکی پـۆلیسی جاکارتا گوتی بێ گومان داعش لە هێرشەکە بەرپـرسیارە، چونکە کەسێـک بە ناوی بەحرون نەعیم کە لەو بڕوایەدان لە سوریابێت ماوەیەکە پـلانی بۆ ئەمە دانابوو.

جێی ئاماژەیە نزیکەی 3 هەفتەیە هێزەکانی ئاسایش لە ئەندەنوسیا لە ئامادەباشیدان و چەند هەڵمەتێـکی دەسـتگیرکردنیان ئەنجامدا و ژمارەیەک کەسیان دەسـتگیرکردووە کە گومانیان لێدەکرێت سەر بە داعش بن.

XS
SM
MD
LG