Accessibility links

هێرشی خۆکوژی دەکرێتە سەر مۆڵێـک لە بەغدا و 10 کەس دەکوژرێن


کاربەدەسـتانی لە عێراق دەڵێن ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵێـک لە بەغدای پایتەخت و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 10 گیانیان لەدەسـتداوە و 27 کەسی دیکە برینداربوون.

فەریق ڕوکن عەبدول ئەمیر ئەلشمری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا گوتی 2 خۆکوژ ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە خۆیان تەقاندووەتەوە لە مۆڵی جەوهەرە لە ناوچەی بەغداد ئەلجدیدەی باشوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا.

هەرچەندە چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ باس لەوە دەکەن ژمارەیەک هاوڵاتیش لە نێو مۆڵەکەدا بە بارمتە گیرابوون، بەڵام ئەلشمری ئەوەی ڕەتکردەوە و گوتی هێرشبەرەکان کەسیان بە بارمتە نەگرتبوو و تەنها خەڵکی لە مۆڵەکە پـێـیان وابوو خۆکوژی دیکەش هەن، بەڵام وەها نەبوو و ئێسـتا تەواوی شوێنەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە ئاسایشیـیەکاندایە.

بەپـێی گەواهیدەران شەوی دووشەممە دەنگی شەڕە تەقە لە ناوچەی بەغداد ئەلجدیدە بیستراوە و ئاگرێکیش لە نزیک مۆڵی جەوهەرە کەوتووەتەوە.

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG