Accessibility links

کاربەدەستانی عێراق: سێ ئەمەریکایـیەکە لە ئەپارتمانێـکی گوماناوی بەغدا ڕفێندراون


هێزەکانی ئاسایشی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەک خاڵی پشـکنینیان لەسەر جادەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت داناوە و هەروەها هەلیکۆپتەر بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە، ئەمەش پاش ئەوەی پشـتڕاست بووەوە 3 ئەمەریکایی لەو ناوچەیە بێ سەروشوێن بوون.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکان لە ڕۆژی هەینیـیەوە ئەو 3 ئەمەریکایـیە کە دەڵێن بە ڕەچەڵەک عێراقین لەگەڵ وەرگێڕێـکدا لە ناوچەی دۆرەی بەغدا ڕفێندراون، بەڵام ئەفسەرێـکی گەورەی عێراق گوتی هێشـتا دەسەڵاتداران لە هۆکاری بێ سەروشوێن بوونیان یەکلا نەبوونەتەوە.

عەمید سەعەد مەعەن گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا گوتی ئەم سێ کەسە کە ڕەگەزنامەی ئەمەریکایی‌شیان هەیە، لەو کاتەدا ڕفێندراون کە لە گەڕەکی سحەی ناوچەی دۆرە لە ئەپارتمانێـکی گومان‌لێکراودا بوون.

جێی ئاماژەیە هەرسێکیان بۆ کۆمپانیایەکی ئەمەریکایی لە فڕۆکەخانەی بەغدا کاردەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق کاردەکەن بۆ دەسـتنیشـانکردنی شوێنی ئەو سیانە.

XS
SM
MD
LG