وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی ئامادەیە یارمەتی بدات لە کۆتاییهێنان بە گرژیـیەکانی نێوان ئێران و عەرەبسـتانی سعودیـیە، ئەوەی دروستبوون لە ئاکامی ئیعدامکردنی نمر ئەلنمر کەسایەتی شیعە لە سعودیـیە
بەریتانیا دەڵێت دوێنێ یەکشەممە بۆ یەکەم جار موشەکی پـێشکەوتووی جۆری Brimstone بەکارهێناوە بۆ بۆردومانکردنی داعش لە سوریا
سەرۆکی تورکیا دەڵێت هێزەکەیان لە باکوری عێراق بەرپەرچی هێرشێکی داعشیان داوەتەوە و توانیویانە 18 چەکداری داعش بکوژن
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت چەکدارێـکی داعش لە شاری ڕەققە لە بەرچاوی خەڵکی دایکی خۆی ئیعدامکردووە
دوو پەنابەری عێراقی بە تاوانی پەیوەست بە تیرۆرزم لەلایەن کاربەدەستانی فیدڕاڵی ئەمەریکاوە دەستگیر کراون، ئەمەش ڕەخنەکان لە کۆشکی سپی زیاد دەکات بۆ وەرگرتنی هەزاران پەنابەر لە بەشە بە شەڕ وێرانبوەکانی ڕۆژهەڵاتانی ناوەڕاستەوە.
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک ناوەندێـکی مەشق و ڕاهێنانی پـۆلیس لە باکوری لیبیا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 70 کەس کوژراون و نزیکەی 200 کەسی دیکە برینداربوون
پـۆلیسی فەڕەنسا کەسێـکیان کوشتووە کە بە چۆقوە هەوڵی دابوو هێرش بکاتە سەر بنکەیەکی پـۆلیس لە پاریسی پایتەخت
ئێران دەڵێت فڕۆکەی جەنگی عەرەبسـتانی سعودیـیە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومانکردووە و لە ئاکامدا زیان بەر باڵیۆزخانەکە کەوتووە لەگەڵ ژمارەیەک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەکە برینداربوون
سەرۆکی تورکیا دەڵێت هەندێک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە و سەرۆکی شارەوانیـیەکان وەکو ئەندامێـکی پەکەکە هەڵسوکەوت دەکەن، بۆیە دەبێت وەکو تێرۆرست دادگایی بکرێن
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین دەڵێت هێزەکانی ئاسایش شانەیەکی تێرۆرستیـیان ئاشکراکردووە کە پەیوەندیـیان بە پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانەوە هەیە و 2 تاوانباریان دەسـتگیرکردووە کە نەخشەیان بۆ ئەنجامدانی هێرش لە نێو وڵاتەکەدا دانابوو
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەو سزای مەرگانەی لە عەرەبسـتانی سعودیـیە جێبەجێ دەکرێن مەسەلەی ناوخۆی ئەو وڵاتەن
بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی بە پەلە ئەنجام بدات بۆ تاووتوێکردنی ئەو ئیدیعایەی کۆریای باکور کە دەڵێت سەرکەوتووانە بۆمبێـکی هایدرۆجینی تاقیکردووەتەوە
سەرۆک ئۆباما بڕیاری داوە کۆمەڵێـک ڕێوشوێنی نوێ بگیرێنەبەر بۆ فرۆشتن و هەڵگرتنی چەک لە ناو ئەمەریکا و دەڵێت دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بڕیاری لەو جۆرە بدات و زۆربەی زۆری خەڵکی ئەمەریکا لەمەدا پشـتیوانی لێدەکەن
فەرماندەیەکی هێزە سووننەکانی پارێزگای ئەنبار دەڵێت لە بەرپەرچدانەوەی هێرشێـکی داعش لە ناوچەیەکی باکوری ڕۆژئاوای شاری ڕومادی 25 چەکداریان کوژراون
کاربەدەسـتان لە لیبیا دەڵێن شەڕ و پـێـکدادان لە نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی شەرعی وڵاتەکەیان و چەکدارانی داعش لە نزیک دامەزراوەیەکی گرنگی نەوت لە باکوری وڵاتەکە بەردەوامن
گوتەبێژی کۆشـکی سـپی دەڵێت بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما پـێشـتر عەرەبسـتانی سعودیـیەی ئاگادارکردبووەوە لەو ئاکامە خراپانەی شیانی هەیە بکەونەوە لە ئەنجامی جێبەجێکردنی سزای مەرگ بەسەر نمر ئەلنمر کەسایەتی ئاینی شیعەکانی سعودیـیە
کاربەدەسـتان و ڕاپـۆرتە هەواڵیـیەکان دەڵێن لە دوو ڕووداوی جیادا دوو بەلەمی پـڕ لە کۆچبەر لە دەریای ئیجە نوقمی ئاوبوون و بە لایەنی کەم 21 کۆچبەر خنکاون کە سیانیان منداڵبوون
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت ڕایگەیاند باڵیۆزی خۆی بۆ ئێران بانگهێشـتکردووەتەوە، ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو هێرشانەی ڕۆژی شەممە کرانە سەر باڵیۆزخانەی عەرەبسـتانی سعودیـیە لە تاران و کونسوڵخانەی سعودیـیە لە شاری مەشهەد
وەزیری ئابوری ئەڵمانیا دەڵێت ڕەنگە وڵاتەکەی زیاتر لە هەناردەکانی چەکی بۆ عەرەبسـتانی سعودیـیە وردببێتەوە، پاش ئەوەی ئەو مەملەکەتە ڕۆژی شەممە سزای مەرگی بەسەر دەیان کەس جێبەجێکرد
حزبوڵڵای لوبنان دەڵێت لە نزیک سنووری ئیسرائیل لە باشوری لوبنان بۆمبێکی چێنراوی بە ماشێنی لەشکری ئیسرائیلیدا تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا ئۆتۆمبیلێـکی زرێپـۆشی جۆری هامەری تێـکشکاندووە و سەرنشینەکانی ناوی پـێوەبوون
زیاتر نیشـان بده