Accessibility links

ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزە پـێشـبینی دەکات لە ئەمساڵدا نرخی نەوت بە کەمی بمێنێتەوە


ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزە International Energy Agency پـێشبینی دەکات نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان هەتا کۆتایی ئەمساڵی 2016 بە کەمی بمێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی گەڕانەوەی ئێران بۆ نێو بازاڕی نەوتدا.

ئاژانسەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاپـۆرتی مانگانەی خۆی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئەگەربێت و هیچ گۆڕانێـک ڕوو نەدات، ئەوا بازاڕەکە نوقمی نەوت دەبێت. پاشان ئاگاهی دا کە بە شێوەیەکی تەواو کاریگەریـیەکانی گەڕانەوەی ئێران بۆ نێو بازاڕەکانی نەوت بە بەرچاو وەرنەگیرابوون. باسیش لەوە دەکات ئێران ڕووبەڕووی کێشەی دۆزینەوەی کڕیار دەبێتەوە لەم کاتەدت کە نەوت پـڕی بازاڕە.

ئێران ڕایگەیاند پاش لابردنی سزا نێودەوەڵەتیـیەکان لەسەری ڕۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر هەناردە دەکات.

ڕاپـۆرتەکە لە بەشیکیدا ئاماژە بۆ کەشو‌هەواش دەکات کە چۆن لەم وەرزەی سـاڵدا هێشـتا وەها سـارد نەبووە بەو ئاستەی سووتەمەنی کڕیاری زیاتری هەبێت.

لەم هەفتەیەدا بەهای نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی لە ماوەی 12 سـاڵی ڕابردوو و لە ئێسـتادا لە دەوروبەری 29 دۆلاردا وەستاوەتەوە.

ئاژانسەکە هەروەها پـێشـبینی دەکات لە ماوەی 6 مانگی یەکەمی ئەمسـاڵدا بازاڕی نەوت وەهای لێبێت کە ڕۆژانە 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی لێ زیادبێت.

XS
SM
MD
LG