سەرۆکی ئەمەریکا لە وتارەکەیدا باسی لە ستراتیژیەتی ئەمەریکاش کرد وەک دەڵێت بەو ئامانجەیە لەگەڵ هاتنی ساڵی 2050دا ڕێژەی گازەکانی ژینگە ناساز دەکەن، لە ئەمەریکادا بگاتە سفر.
زیاتر لە 100 سەرکردەی جیهان ڕۆژی دووشەممە لە شاری گلاسکۆی بەریتانیا کۆبوونەوە بۆ جەختکردنە سەر گۆڕانی مەترسیداری کەشوهەوا و چۆنیەتی کەمکردنەوەی ئەو گازانەی کە دەبنە هۆی گەرمبوونی زەوی.
ئەگەر بیتکۆینت لێدزرا بێت، ڕەنگە بتوانیت پارەکەت بهێنیتەوە. بە گوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر، دادوەرێکی فیدراڵی ئەمریکا داوایەکی پەسەندکرد بۆ گەڕاندنەوەی بڕی 600 هەزار دۆلار لە بیتکۆین
ئەم داوایەی ئەمڕۆ دووشەممەی سەرەک وەزیری ئەسیوبیا ئاماژەیە بە قۆناغێکی نوێی ئەو شەڕەی بۆتە مایەی کوژرانی هەزاران کەس لەوەتای ساڵی پارەوە کە لە نێوان هێزە سەربازییەکانی حکومەت و هێزەکانی تیگرەی لە ناوچەکانی باکوری ئەسیوبیا.
ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا و هەروەها بەڕازیل، پێکەوە یەک لەسەر هەشتی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن، نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتانەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تاران بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە "هەڵوێستەکانی ڕۆژئاوا پێچەوانەی ڕاستییەکانن و بەرەنجامێکی بونیاتنەریش بە دوای خۆیاندا ناهێنن."
موحیبوڵا، تەمەن 48 ساڵ، داکۆکیکارێکی ناسراو بووە بۆ کۆمەڵگەی موسڵمانەکانی ڕۆهینگیا و چەند هەفتەیەک بەر لە کوژرانەکەی لەلایەن ڕێکخراوی میلیشیایی "لەشکری ڕزگارکردنی ڕۆهینگیا لە ئاراکان" هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرا.
لەمساڵدا پەرلەمانی تورکیا، ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریسی پەسەند کرد و ئەردۆغانیش لەم دوو ساڵەی بەر لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیادا، بەردەوام جەخت لە نیگەرانییەکانی خۆی دەکاتەوە سەبارەت بە دۆسێ ژینگەییەکان.
سەرەک وەزیری ئیسپانیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆتایی کۆبوونەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی 20دا لە ڕۆما، ڕایدەگەیەنێت "باشترین شتێک کە دەتوانین بیکەین، متمانە دانێکی جیهانییە کە بەشێوەیەکی دادوەرانە دەستڕاگەیشتن هەبێت لە جیهاندا بە ڤاکسینی دژە کۆڤید 19."
ئەم هێرشەی ئەمڕۆ یەکشەممە هاوکاتە لەگەڵ ژماردنەوەی بەشێکی دەنگەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکەی ڕۆژی 10ی مانگی10.
ئەم توندوتیژیانەی ڕۆژی شەممە، تەنها 4 ڕۆژ پاش هێرشێکی تر بووە لە گوندێکی زۆرینە شیعە نشین لە پارێزگای دیالە و 15 کەسی تیادا کوژران.
ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە هۆشداری دا کە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی تورکیا لە لایەن سوپای ئۆکرانیا وە دەبێتە ئاڵۆزترکردنی ناکۆکییەکانی ناوخۆی ئۆکرانیا.
زیاتر لە 600 هەزار ماڵ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە بێ کارەبا بوون دوای ئەوەی باهۆزێکی بەهێزی کەنار دەریا بووە هۆی شکاندنی درەختەکان بەسەر تاوەرەکانی کارەبا دا.
پاش ئەو کودەتا لەشکریـیەی لە سودان ئەنجام درا، یەکێتی ئەفریکا بڕیاری هەڵپەساردنی ئەندامێتی ئەم وڵاتەی دا، وە هاوکات بانکی نێودەوڵەتیش بڕیاری دا یارمەتیـیەکانی بۆ سودان ڕابگرێت.
وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند دانوستاندنکاری باڵای یەکێتی ئەوروپا لەم هەفتەیەدا لە شاری برۆکسل لەگەڵ هاوتا ئێرانیـیەکەی کۆدەبێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنە ناوکیـیەکەی ئێران
ئیسرائیل، زۆر بە دەگمەن تێبینی و سەرنج لەسەر ئەو جۆرە ڕاپۆرتانە بدات، بەڵام چەندان ساڵە سەدان هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر ئەو بنکە لەشکریانەی بە ئێرانەوە گرێدراون.
بەپێی ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی عەرەبستانی سعودیە وەک دەڵێت "لە هێرشە ئاسمانییەکانی24 کاتژمێری ڕابردوودا 13 ماشێنی لەشکریی تێکشکێندراون و 105 یاخیبووی حوسی کوژراون."
ئەمیر لازار، سەرکردەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە "لەم مانۆڕە سەربازییەدا سەنگیی ناخرێتە سەر ئێران." بەڵام کاربەدەستانی لەشکر دەڵێن کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەکیترین مەترسی ستراتیژییە بۆ ئیسرائیل و لەناوەندی نەخشەسازی لەشکریشدایە.
یەکێتی ئافریکا داوای دانوستاندنی نێوان لایەنە ناکۆکەکانی سودان دەکات و یەکێتی ئەوروپاش داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەستگیرکراوە سیڤیلییەکان دەکات.
دوابەدوای دەستگیرکردنی زۆربەی کاربەدەستانی سیڤیلی لە سودان، ژەنەراڵ عەبدولفەتاح باری نائاسایی لە وڵاتەکەدا ڕادەگەیەنێت.
زیاتر نیشـان بده