Accessibility links

3 موشەک لە گەڕەکی مەنسوری بەغدا دەدەن


وێنەیەکی مەیدانی تەحریر لە بەغدا
وێنەیەکی مەیدانی تەحریر لە بەغدا

3 موشەک لە گەڕەکێکی شاری بەغدا پایتەختی عێراق دەدات و بەپێی لێدوانی کاربەدەستانی ئاسایشی هیچ زیانێک لەم هێرشەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا نەبووە.

ئەو 3 موشەکی کاتیوشایە لە گەڕەکی مەنسوری داوە کە نزیکە لە ناوچەی سەوزی بەغداوە.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە "یەکێک لە کاتیوشاکان لە نزیک نەخۆشخانەی مانگی سوور کەوتووە و یەکێکی تریشیان لە نزیک بانکێکەوە داویەتی بە زەویدا و سێهەمیشیان لە نزیک بەڕێوبەرایەتی ئاوەوە لە مەنسور کەوتۆتە خوارەوە."

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە ڕانەگەیاندووە.

ئەم هێرشەی ئەمڕۆ یەکشەممە هاوکاتە لەگەڵ ژماردنەوەی بەشێکی دەنگەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکەی ڕۆژی 10ی مانگی10.

بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی تا ئێستا ڕاگەیەندراون، هاوپەیمانێتی فەتح پاشەکشەیەکی گەورەی کردووە لە هەڵبژاردنەکەدا.

هاوپەیمانێتی فەتح، باڵە سیاسییەکەی هێزەکانی حەشدی شەعبییە، کە بە میلیشیای سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران ناسراون.

سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بە توندی ناڕەزاییان دەربڕیوە بەرامبەر ئەو ئەنجامە بەراییانەی هەڵبژاردن و سەدان لایەنگری ئەو هێزانەی میلیشیاکان لە عێراق ڕژابوونە سەر شەقامەکانی دەچوونەوە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.

زۆرێک لە یەکەکانی حەشدی شەعبی، بە تایبەتی ئەوانەی سەر بە ئێرانن دژی مانەوەی ئەمەریکان لە عێراقدا.

سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بەردەوام ستایشی هێرشە موشەکییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەم چەند مانگەی ڕابردوویان کردووە کە کراونەتە سەر هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە بنکە سەربازیەکانی عێراقدا.

نزیکەی 2500 سەربازی ئەمەریکایی هێشتا لە عێراقن و ئەرکەکەشیان بە فەرمی ڕۆڵی ڕاوێژکارییە بۆ هێزە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە.

XS
SM
MD
LG