Accessibility links

ئیسپانیا پەیمانی دابینکردنی ڤاکسینی زیاتر دەدات بۆ وڵاتانی هەژار


ئیسپانیا پەیمان دەدات بۆ دابینکردنی 20 ملیۆن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار.

بەم پەیمانەی ئەمڕۆ یەکشەممەیەوە، ژمارەی ئەو ڤاکسینانەی مەدرید دەیبەخشێتە وڵاتانی بەرەو ڕسکان چوو دەگاتە 50 ملیۆن.

سەرەک وەزیری ئیسپانیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆتایی کۆبوونەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی 20دا لە ڕۆما، ڕایدەگەیەنێت "باشترین شتێک کە دەتوانین بیکەین، متمانە دانێکی جیهانییە کە بەشێوەیەکی دادوەرانە دەستڕاگەیشتن هەبێت لە جیهاندا بە ڤاکسینی دژە کۆڤید 19."

پێدرۆ سانچیز دەڵێت "ئێمە خۆمان وابەستە کردووە بەوەی ڕیژەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا زیاد بکەین و هەروەهاش شیانی گەیشتنی ئەو ڤاکسینە و بەکارهێنانیشی بە شێوەیەکی گەورەتر لە وڵاتانی بەرەو ڕسکان چوودا."

سەرەک وەزیری ئیسپانیا، هەر لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەیدا لە ڕۆما، جەختی کردەوە لەوەی وەک دەڵێت "بۆ گەیشتن بەم ئامانجە بە شێوەیەکی کۆنکریتی، حکومەتی ئیسپانیا وابەستەیە بە پەیمانەکەی خۆیەوە بۆناردنی 30 ملیۆن ڤاکسین تا کۆتایی ئەمساڵ و هەروەهاش ناردنی 20 ملیۆن ڤاکسینی تر لە ماوەی یەکەم سێ مانگی ساڵی 2022دا بۆ ولاتانی هەژار."

لە ئیسپانیا نزیکەی لە سەدا 88 و لە دەدا پێنجی دانیشتوانەکەی بە تەواوەتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان بەکارهێناوە و بەمەش بووە یەکێک لەو وڵاتانەی ئەوروپا وەک زۆرترین بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.

لە سەرجەم نزیکەی 45 ملیۆن دانیشتوانی ئیسپانیا،لەوەتای کۆڤید 19 بڵاوبۆتەوە، تا ئێستا 87 هەزار و 368 کەس بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە بەپێی تۆمارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا.

XS
SM
MD
LG