Accessibility links

ئاماری نوێی گیان لەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا لە جیهاندا


ڤایرۆسی کۆرۆنا
ڤایرۆسی کۆرۆنا

زیاتر لە 5 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە لە جیهاندا بەهۆی کۆڤید 19وە.

پەتای کۆرۆنا کە نزیکەی 2 ساڵ لەمەوبەر بڵاوبۆتەوە هەر تەنها وڵاتە هەژارەکانی وێران نەکردووە، بەڵکو وڵاتە دەوڵەمەندەکانیشی لاواز کردووە کە خاوەنی سیستەمی تەندروستی پلە یەکن.

ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا و هەروەها بەڕازیل، پێکەوە یەک لەسەر هەشتی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن، نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتانەن.

تەنها لە ئەمەریکا زیاتر لە 740 هەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش گەورەترین ژمارەی مردنە لە نێو وڵاتانی جیهاندا.

لەوانەشە ئەو ژمارە گەورەیەی مردن لە جیهاندا کەمتر بێت لە ژمارەی ڕاستەقینەی مردن بە پەتای کۆرۆنا، بەهۆی سنورداریی تاقیکردنەوەکان و ئەوانەش کە لە ماڵەکانیاندا دەمرن بەبێ سەرپەرشتی تەندروستی، بەتایبەتیش لە ناوچە هەژارەکانی جیهاندا، وەک هیندستان.

ئەو ژمارەی مردنە بە کۆڤید 19 بەپێی ئامارەکانی زانکۆی جۆن هۆپکینز، یەکسانە بە ژمارەی دانیشتوانی شارەکانی لۆس ئەنجلز و سان فرانسیسکۆ لە ئەمەریکا، هەروەها زیاتریشە لە ژمارەی ئەوانەی لە شەڕەکانی ساڵی 1950 بەدواوە کوژراون، بەپێی مەزەندەکانی نێوەندی ئاشتی لە ئۆسلۆ.

کۆڤید 19 لەسەر ئاستی جیهان لە ئێستادا بە پلەی سێهەم دێت وەک هۆکاری مردن لە پاش نەخۆشییەکانی دڵ و ڕاوەستانی مێشکەوە.

XS
SM
MD
LG