ده‌شڵێت پ.ک.ک زۆر جار ئاگر به‌سی یه‌کلایه‌نانه‌ی ڕاگه‌یاندوه به هیوای ئه‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵیان گفت و گۆ بکات به‌ڵکۆ کێشه‌ی کورد له تورکیادا چاره‌سه‌ر بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه شیانی چه‌ک دانان نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێڕشه‌ی که ئێستا تورکیا کردویه‌تی به‌ربڵاوتر بێ وه لایه‌نی تر بێن بۆ پشتیوانی کردن له تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی فیشارێکی یه‌کجار زۆر بۆ پ.ک.ک بێنن که بتوانی بریارێکی وا بدات.
له ڕاستیدا هه‌رێمی کوردستان کارتێکی فیشاری زۆری نییه به‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێدا و له زۆر ڕوه‌وه لاوازه
ده‌ڵێت به گشتی له ڕابوردودا دیاره ڕۆژنامه سه‌ره‌کیه‌کان له تورکیا له په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کوردا هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ئایدیولوژی فیرمی ده‌وڵه‌ت واته که‌مالیزم له په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌که‌دا به کار بێنن ، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا گۆرانێک به‌دی ده‌کرا
عه‌لی مه‌حمود ده‌شڵێت هه‌ڵوێسته‌کان تا ئێستا چ له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه وه یاخود پارته کوردیه‌کان روون نیین و هیچ کام به ئاشکرا هه‌ڵویستی خۆیان روون و نیشتمان په‌روه‌رانه له ئاست روداوه‌کاندا ده‌رنه‌بڕیون.
باغستانی ده‌شڵێت ئه‌مریکا هێشتا له سیاسه‌تی ناوچه‌که تێنه‌گه‌یشتوه و هه‌ر له‌به‌ر چاوی تورکیا 20 میلیون کورد له‌وێدا به تیروریست ده‌زانێت.
دوکتۆر په‌ناهی ده‌شڵێت ئه‌مانه هه‌مان ئه‌و ڕژێمه ناسیونالیستانهن که کاتی خۆی چهکماکانیان ده‌ر نه‌هێنا و وه‌ڵامی خواستی ئازادی خوازی و دیموکراسی گه‌لی کوردیان به فه‌رمانی جیهاد دایه‌وه، ئه‌مانه هه‌ر دژی پژاک نیین به‌ڵکۆ دژی کوردن.
مه‌نوچه‌هری ده‌شڵێت شه‌قامی کوردی پیان وایه ئه‌مریکا خۆی به شێوه‌یه‌ک له شیوه‌کان له پشتی ده‌ست درێژیکانهوهیه بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان و لێدانی باره‌گاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و هه‌ر وه‌ها پژاک
تائێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئیسلامیش نه‌بووه سه‌باره‌ت به‌و پێشێلکاریانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا له ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه ده‌یکه‌ن.
ده‌ڵێت ئاڵۆزکردنی باری سیاسی به تاێبه‌تی له باکۆری کوردستان و ئه‌و شه‌ڕو پێکدادانه له کاتێکی نه‌گونجاو بوو بۆ هه‌موو لایه‌ک وه ئه‌نجامه‌کانی باش نه‌بو به هه‌موو پێوانه‌یه‌ک
به داخه‌وه که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کوردی له کوردستانی عێراق وه ته‌نانه‌ت له پارچه‌کانی تریش به پێ ئه‌و ڕوداوو ئه‌و کاره‌ساته نین که به‌سه‌ر ناوچه‌کانی قه‌ندیل و به‌شێک له هه‌رێمی کوردستاندا رو ئه‌دا ،
تا ئه‌م کاته‌ش له‌گه‌ڵ ئێوه قسه ده‌که‌ێن فڕۆکه‌کانی تورکیا به‌سه‌ر ئاسمانی بناری قه‌ندیل و ئه‌م گوندانه‌دا ده‌سۆڕێنه‌وه و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆێ دڵه ڕاوکیهک و نائارامیه‌ک بۆ دانیشتوانی سنوره‌که.
پێم وایه ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر ڕێز له هیچ بۆنه‌یه‌ک نه‌گرێ بوایه ڕێز له مانگی ره‌مه‌زان بگرێ که له مانگی ره‌مه‌زان هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵکێکی موسڵمانن و به ڕۆژو ده‌بن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌مو دیهاتی و گوندیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئێستاکه ئاواره‌ن و له ژێر ده‌وار وکهپر و سێبه‌ری داره‌کان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
نه‌زمی گوڕ ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی به‌ره‌ی ڕه‌نج و دیموکراسی له ئوستانی ڤانه‌وه(VAN) بۆ په‌ڕله‌مانی تورکیا و هه‌ر وه‌ها هێمن میران مامۆستای زانکۆی سه‌لاحدین و چاودێری کاروباره ڕامیاره‌کان له مێزگردی ئه‌م جاره‌مان تێشک ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌و له‌و بروایه‌دان که کورد خوازیاری شه‌ڕ نییه به‌ڵکۆ ئه‌یه‌وێت له ڕێگای دیبلوماسیهوه کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت.
ڕاسته‌که‌ی ئه‌و جۆره پرۆپاگه‌نده له مێژوێ خه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌لی کوردا له هه‌مو به‌شه‌کانی کوردستان دژ به ڕابه‌رانی کورد دژ به پارته‌کان و گه‌لی کورد به گشتی همیشه بوه له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه وه ئه‌وه‌ش که ئه‌مرۆ ده‌ێبینین له‌وانه‌ی تر جیاوازتر نین
ئێمه ئه‌و ڕاپۆرتانه‌مان بینیوه که ئێران ئاوی ڕوباری ئه‌ڵوه‌نی ڕاگرتوه که به‌ره‌و ئوستانی دیالی ده‌ڕوات وه زۆر له عێراقیه‌کان له سه‌رچاوه‌ی ئاوی گرنگ بێ به‌ش ده‌کات
، به‌ڵام به داخه‌وه له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردودا سه‌روک وه‌زیرو وه هه‌ر وه‌ها سه‌رۆک کوماری تورکیا به هۆی چالاکیه سه‌ربازیه‌کان که له هه‌ردو لاوه زیانی لێ که‌وتبوو که‌وتونه‌ته هه‌ڕه‌شه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند و به‌ڵکو نابی تا پاش مانگی ره‌مه‌زان چاوه‌ڕوان بکه‌ن و ده‌ست به هێڕشه‌کانیان بکه‌ن و ده‌شڵێت به داخه‌وه دیاره هێشتا بیر‌و مینتالیتی رێبه‌رانی تورکی نه‌گۆڕاوه و هه‌ر شه‌ڕه.
ئه‌مرۆ هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌رێمی کورستان گه‌یشتونه‌ته ده‌وروبه‌ری شاروچکه‌ی سه‌عدیه و هه‌ر وه‌ها یه‌که‌یه‌کی تاێبه‌تیش له به‌غداوه گه‌یشتوه‌ته ناوچه‌که و ئێستا پێشبینی بارگرژیه‌کی به‌د ده‌کرێت له ناوچه‌که‌دا
هێڕشه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به هۆی کۆمه‌ڵێکی فاکته‌رن که ئه‌کرێ ئاماژه‌یان پێ کرد، که هه‌ندێکیان فاکته‌ری پشتی په‌رده‌ی ڕووداوه‌کانن و به دوا چوی پروژهوه و کارنامه‌ی ئێرانیه‌کانن
باجه‌ڵان ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند له‌شکه‌ری عێراقی به‌رپرسه له ئاسایشی ناوچه‌که، به‌ڵام ئه‌و له‌شکه‌ره پڕه له کونه به‌عسی و عه‌ره‌به شۆفینیه‌کان که یارمه‌تی ئه‌و تیروریستانه ده‌ده‌ن. نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئیبراهیم باجه‌ڵان له درێژایی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ندی 140 پیاده بکرابایه ئه‌مه رووی نه‌ئه‌دا.
کۆماری ئیسلامی ئێران له درێژایی تهمهنێدا به‌رده‌وام له شه‌ڕی ڕه‌وانیدا بوه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستانی و ئه‌مجاره‌ش میدیاکانی تورکیاش ده‌ست تێگه‌ڵاو کردوون
زیاتر نیشـان بده