فه‌ره‌تر له سێ ده‌یه له‌مه‌و پێش و له 2/9/1979 له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له گونده‌کانی قه‌ڵاتان ، قارنا و ئیندرقاش پاسدارانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به هاوکاری به‌کرێگیراوانی ناوچه‌که کوشاتارگاێیکان ئه‌نجام دا به قڕکردنی دانیشتوانی ئه‌و گوندانه بێ سڵکردنه‌وه له کوشتنی مناڵ و ژن و پیرهمهندان.
سه‌عید سه‌نندجی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌لێت له سه‌ره‌تادا من وا بیستبوم که ئه‌مه له‌سه‌ر ئه‌نجامی شه‌ڕی نیوان نه‌ته‌وه‌ی کورد و تورک‌دا بوه ، به‌ڵام پاشان له ڕێگای لێکۆڵینه‌وه‌کانه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت که په‌ێوه‌ندی به کورد و تورکه‌وه نییه به‌ڵکۆ ئه‌مه له کرداره‌کانی خودی ڕژیمه، ده‌شڵێت گرنگی یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره کاره‌سات و روداوانه له‌وه‌دایه که ئه‌بێ وه‌کو ژینوساید له مێژوی کوردا چاوی لێبکرێت و ئه‌بێ به دادگاکانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌ره‌وه بدرێت بۆ شه‌رمه‌زارکردنیان، که به داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و کاره ئه‌نجام نه‌دراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی هه‌مو وت‌و وێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 11:59خوله‌که.