کاوه کرماشانی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژیار، کامپه‌ێنی یه‌ک میلۆن واژوو، رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان و یه‌کێتی دیموکراتیکی خوێندکارانی کورد و هه‌ر وه‌ها زیندانی پێش‌و له نێوان ئه‌و 44 که‌سانه‌دایه که خه‌ڵاتی هیلمان/ هامیت ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی پێ خه‌ڵات کراوه.
کاوه کرماشانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "به دڵنییایه‌وه جێ شانازی منه که له نێوان ئه‌و که‌سانه‌دام ئه‌م خه‌ڵاته‌م له لایه‌ن ڕێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤه‌وه پێشکه‌ش کراوه ، هه‌رچه‌ند له‌و بڕوایه‌دام که‌سانێکی له‌مه‌ن شایسته‌تر هه‌ن که شایانی ئه‌و خه‌ڵاته بن. کرماشانی ده‌شڵێت هه‌ر به‌م بۆنه‌وه خه‌ڵاته‌که‌م وه‌کو سمبۆڵیک پێشکه‌ش به هاوڕێ فیمینیست کورد به‌هاره عه‌له‌وی ده‌که‌م که چه‌ند مانگ له‌مه‌و پێش له‌م جیهانه ماڵئاوایی کرد.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:42خوله‌که.