په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا سه‌ره‌رای ناوبژی کردنی ئێران تا دێت به‌ره‌و به‌ددتر ده‌چێت، ئایا شیانی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامی له خۆبایی بون و پێداگریه‌کانی ئۆرده‌گان و نیتنیاهو بێت؟ له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م جۆره هه‌ڵویستانه چ جوره کاردانه‌وه‌یه‌ک له هه‌ردو لاه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت؟ ئایا شیانی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر یارمه‌تی دانی حه‌مه‌س له لایه‌ن تورکیاوه ئیسرائیلیش کێشه‌کانی ژینوساێدی ئه‌رمه‌نیه‌کان و کورد و پ.ک.ک دژ به تورکیا به‌کار بهێنیت؟
دکتۆر رێبوار فه‌تاح چاودێری کار‌و باری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌خۆ باییبون ڕه‌نگه هۆکارێک بێت له هۆکاره‌کان به تاێبه‌تی بۆ تورکیا که ئێستا خۆی به زلهێزێکی ئه‌و ناوچه ئه‌زانێ به هۆی ئه‌وه‌ی وه‌کو پردێکه له نێوان ئه‌مریکا، ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست، په‌ێوه‌ندی به هێزی له‌گه‌ڵ سوریا و ئێران وه تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش له‌گه‌ڵ عێراقیش ، سه‌ره‌رای په‌ێوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی موسلمان وه هه‌ر وه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئوردوگان بۆ سێ تیرم له‌وانه‌یه کاریگه‌ری خۆی هه‌بێت . دکتۆر رێبوار له‌و باوه‌ره‌دا نییه کاردانه‌وه‌کان بچێته قالبێکی توند‌و تیژیه‌وه چونکه په‌ێوه‌ندی تورکیا و ئیسرائیل په‌ێوه‌ندیه‌کی دورو درێژه، وه له‌باره‌ی به کارهێنانی کارتی کورد و ئه‌رمه‌نیه‌کان ده‌لێ که وه‌زیری ده‌وڵه‌تێک ئه‌و قسانه بکات واته کارته‌که‌ی به کار هێناوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:37 خوله‌که.