ڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی سکرتێری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک ) له یه‌که‌مین هه‌ڤپه‌ێڤینیدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا تیشک ده‌خاته سه‌ر چه‌ندین بابه‌ت و لایه‌نی گرنگی خه‌باتی ئه‌مرۆی پژاک و په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردستانیه‌کان و هه‌ر وه‌ها باری ئه‌مرۆی کوردستان.
حاجی ئه‌حمه‌دی ئۆباڵی ئه‌م شه‌ڕه ده‌خاته سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌ڵێت ئێمه به‌رگری له مافی ڕه‌وای خۆمان ده‌که‌ێن و ئه‌وانن که هێڕش ده‌که‌ن نه‌ک ئێمه و له‌و بروایه‌دایه نه‌ک هه‌ر هێزه کوردیه‌کان ئه‌بێ یه‌کگرتو بن و پێکه‌وه کار بکه‌ن به‌ڵکو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری ئێران‌دا هاو ده‌ست بن و ده‌ڵێت به ته‌نی ئێران به ئێمه نارۆخێت. حاجی ئه‌حمه‌دی ده‌لێت ئه‌مریکاش له‌م شه‌ڕه‌دا دژ به ئێمه شه‌ڕ ده‌کات و فڕۆکه سیخوڕییه‌کان به به‌رده‌وامی به‌سه‌ر قه‌ندیل ده‌سۆڕێن و زانیاره‌کان ڕاده‌ستی تورکیا ده‌که‌ن، ده‌پرسێت ئایا له‌و بڕوایه‌دای تورکیا ئه‌و زانیاریانه نادات به ئێران، ده‌شڵێت ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئیسرائیل‌دا نییه به‌ڵام په‌یوه‌ندیکردن بڤه‌ش نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی11:30خوله‌که.