ئه‌مرۆ بریارێکی نۆی ڕاگه‌یندراوه که هێزه‌کانی پولیس له هه‌رێمی کوردستان بۆیان نییه هیچ ڕۆژنامه‌وانێک ده‌ستگیر بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی بریاری ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی بچێته به‌ر سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. هه‌ر وه‌ها ئه‌مرۆ له هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵێک له سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌کان نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کردون له باره‌ی ڕه‌وشی ڕۆژنامه نوسان له هه‌رێمی کوردستان که به‌ره‌و ئاقارێکی ترسناک ده‌ڕوات.
ڕه‌حمان غه‌ریب ڕۆژنامه نووس و ڕێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه به شێوه‌یه‌کی پۆزیتڤاته پێشوازی لێ ئه‌که‌ێن وه پێمان وایه هه‌نگاوێکه به ڕێڕه‌وی ڕاست. ڕێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ده‌شڵێت ئه‌و پێشلکاریانه نه سیاسه‌تی پارتی و یه‌کێتیه وه نه سیاسه‌تی ڕه‌سمی حکومه‌تی کوردستانیشه .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:01 خوله‌که