فه‌رمانێکی وه‌زاری له لایه‌ن ئۆفیسی وه‌زیری ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ کاروباری ئوستانه‌کان وه یاخود پاریزگاکان له باره‌ی خۆپیشاندان و بێزاری ده‌ربڕینه‌کانی ناوراستی مانگی هه‌فت له لایه‌ن هاوڵاتیانی شاری خانه‌قین بۆ داخستنی ئۆتوبانی نیونه‌ته‌وه‌یی ده‌روازه‌ی سنوری خوسره‌وی – مونزریه به هۆی وشککردنی ڕوباری ئه‌ڵوه‌ن راگه‌یندراوه و وێنه‌یه‌که‌ش ئاراسته‌ی فه‌رمانداری شاری خانه‌قین کراوه که ئاماژه به پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌ک ده‌کات بۆ لێکوڵینه‌وه له‌و کردار و چالاکیه.
موحه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن فه‌رماندار وه یا خود قائیمقامی شاری خانه‌قین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئه‌و کومیته‌یه به مه‌به‌ستی لێکوڵینه‌وه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه بۆ کراوه، هۆیه‌که‌ی چیه، رێگه‌یان پێ دراوه یا نه وه ئاخۆ ئاشتیانه بوه. فه‌رمانداری خانه‌قین ده‌ڵێت بڕوا نا‌که‌م بتوانن سزای که‌س بده‌ن له خانه‌قین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه باری تاێبه‌تی خۆمان هه‌یه، ئێمه رژیمی پێش‌و زولمی کرد له خه‌ڵکی خانه‌قین ئێستاکه‌ش به هه‌مان شێوه پشت گوی خراوین و چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ ئاوی ئه‌ڵوه‌ن نادوزنه‌وه و خانه‌قین له‌سه‌ر ده‌ریایه‌کی نه‌وت دایه به‌ڵام لێ بێ به‌شه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:11خوله‌که.