بابان سه‌قزی: کێشه‌ی کورد ده‌بێته هۆی مان و نه‌مانی ئاکه‌په
چه‌ند ساڵ له‌مه‌وه پێش ئومێدێکی زۆر هه‌بو به سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ره‌جه‌ب ئه‌ردوگان و ده‌ستپێشخه‌ریه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد، به‌ڵام ئه‌مرۆ به هۆی ئه‌و گۆڕانه‌ی به سه‌ر ئه‌ردوگان و بۆچونه‌کانیدا هاتوه و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی هێڕشه له‌شکه‌ریه‌کان زۆر که‌سان به تایبه‌تی له‌ناو گه‌لی کورد و ڕامیار زانهکانیدا ئه‌و ئومێده‌یان له ده‌ست داوون.
بابان سه‌قزی ئه‌ندامی کونسه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت چ پێش ده‌سه‌ڵاتداری ئاکه‌په واته پێش ئه‌ردوگان و ئێستا به داخه‌وه به گرنگیه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه‌ته چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندی ریفورمکاری هه‌بوه، ده‌شڵێت له‌و باوه‌ره‌دام ئه‌و دلسوزیهی که پێویسته له ئه‌ردوگاندا هه‌بێت چ له گوفتار وه یاخود له کرداریدا تا ئهمرو کورد ئه‌وه‌ی نه‌بینیوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:09 خوله‌که.