ئه‌وه ماوه‌یه‌که گوشار بۆ سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عیێراق و هێزه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک ) وه پارتی کرێکارانی کوردستان له لایه‌ن هێزه له‌شکه‌ریه‌کانی ئێران و تورکیا زۆرتر بوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌نجام سه‌ره رای زیانه مرۆڤیه‌کان ، هه‌ر وه‌ها باری ناوچه‌که‌شی ئاڵۆز کردوه، به‌ڵام ئایا هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌ی لایه‌نه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاست روداوه‌کاندا بوه؟
عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌ر وه‌کو باس کراوه ته‌نها مه‌به‌ست هێڕش بردنه سه‌ر ئه‌و لایه‌نه کوردیانه نییه به‌ڵکۆ ئه‌و هێڕشانه مه‌به‌ست له‌سه‌ر تێکدانی ده‌سکه‌وته‌کانی هه‌رێم کوردستانه به‌ڵام وه‌کو لایه‌نه کوردیه‌کان به هۆی ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه که تا ئێستا کۆ ده‌نگیه‌ک به گشتی له نێو جۆڵانه‌وه‌ی کوردی درودست نه‌کراوه و ئه‌مجاره‌ش وه‌کو پیویست نه‌بوه .ده‌شڵێت جێ خۆشحالیه هه‌مو لایه‌نه کوردیه‌کان ئه‌و هێڕشانه‌یان شه‌رمه‌زار کردون وه به‌شێکی زۆری لایه‌نه کوردیه‌کان ئاماده‌گی خۆیان ده‌ربریون شان به شانی پژاک و پ.ک.ک له قه‌ندیله‌وه به‌ره‌نگاری هێزه‌کانی ئێران ببنه‌وه. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی هه‌مو وت‌و وێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:28خوله‌که.