به پێ میدیاکان و ئاماره‌کانی ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ زیندانه‌کانی ئێران پڕن له کوردی ده‌ستگیرکراو و بێ سه‌رو شوێن کراو . موختار نوری یه‌کێک له‌و هاووڵاتیه کوردانه‌ی شاری مه‌ریوانه که بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه بێ سه‌رو شۆێنه.
فه‌رشاد نوری یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی کاک موختار له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت موختاری ئامۆزام له 16/7/1374 شه‌مسی به ده‌ستی هێزه‌کانی ئیتلاعات ده‌ستگیر کراوه و تا ئێستا هیچ ده‌نگ و باسێک له باره‌یه‌وه نییه سه‌ره رای سه‌ردانی ده‌زگاه جۆراو جۆره‌کانی ده‌وڵه‌ت و سکاڵاکانمان بۆ کاره‌به‌ده‌سته باڵاکان له نێوانیان ئایه‌توڵا ڕه‌فسه‌نجانی و خاتمی له ده‌می سه‌ردانه‌کانیاندا بۆ ناوچه کوردیه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:50 خوله‌که